دادگەی شۆڕشی ئێران لقی سەردەشت سزای زیندان وغەرامەی بەسەر ١٥کۆڵبەری کورددا سەپاند

دادگای شۆڕشی شاری سەردەشت-ی سەربە پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای قورسی زیندان و دانی غەرامەی بەسەر ١٥ کۆڵبەری کورددا سەپاند.

بەپێی بڕیاری دادگا ئەم کؤڵبەرانە بە پێی ئەوحوکمە بەگشتی بە ٩سال بەندیخانە و دانی ١٢٥ میلێۆن تمەنی ئێرانی سزا دراون.

جێگای ئاماژەیە، کە حسێن زولفەقاری، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، هەفتەیەک پێش ئێستا کۆڵبەرەکانی بە قاچاخچی و تێکدەر بەناوکرد ودەسریژی گولە و کوستنیانی لەسەر سنوورەکان بە ڕەوا ناوبرد، ئەوەش وایکردووە، کە هێزە سەربازییەکان سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەکاتی وباشووری کوردستان  بە دەستی کراوەترەوە تەقە لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بکەن، دادگەش هەر بەو پێیە سزای قورسیان بەسەردا بسەپێنێت.

ک-ش