داعش لە سنووری قەزای داقووق پێشڕه‌وی دەکات
ئێوارەی ئەمرۆ گرووپێك لە چەته‌کانی داعش بەرەو ناوچەی حەفتەغار-ی قه‌زای داقووق پێشڕه‌ویان کرد و دەستیان بەسەر گوندی دارا و مه‌نسوور داگرت و ئاڵای خۆیان لێ هه‌ڵدا.
ئێوارەی ئەمرۆ گرووپێك لە چەته‌کانی داعش بەرەو ناوچەی حەفتەغار-ی قه‌زای داقووق پێشڕه‌ویان کرد و دەستیان بەسەر گوندی دارا و مه‌نسوور داگرت و ئاڵای خۆیان لێ هه‌ڵدا.
سەرچاوەیه‌كی نزیك له گوندی مەنسوور بە ئاژانسی هەواڵی فورات - ANFی ڕاگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپێکی چەتەكانی داعش بە ٦ ئۆتۆمبێله‌وه كه چەکی سوک و قورسیان پێبووه، به‌ره‌و گوندی دارا و مەنسوور لە ناوچەی حەفتەغار پێشڕه‌ویان کردووە و دەستیان بەسەر ئەو دوو گونده‌دا گرتووە.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: چه‌ته‌كانی داعش ئێستا بەناو گوندەکاندا دەسورێنەوە، له‌نێوان گوندەکان بازگەیان داناوە و هه‌ڕه‌شه لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خەڵکی گوندەکانی ناوچەی حەفتەغار واری خۆیان به‌جێهێشتووه و بەرەو ناوەندی قەزای داقووق و ناوچە ئارامەکان کۆچیان کردووه.
ئه‌و سەرچاوەیه وتی: هێزەکانی سەر بە حکوومەتی ناوەندی عێراق ناوچەی حەفتەغاریان به‌بێ پاراستن هێشتۆته‌وه و کاتێك چەکدارانی داعش دێنه ئەو ناوچانە هیچ به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌ك لەبەرده‌م خۆیاندا نابینن.
ناوچەی حەفتەغار ده‌كه‌وێته رۆژئاوای قەزای داقووق-ی سەر بە شاری کەرکووک. ئەو ناوچەیه پێكهاتووه لە گونده‌كانی دارا، مه‌نسوور و علی هەرسی كه گوندی كوردنشینن.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک و له گوندەکانی سەر بە قەزای داقووق هێرشیان کردۆتە سەر گرووپەکانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزەعێراقییه‌كان. ئەوە له‌كاتێكدایه حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بۆ ئه‌وه كردبوو كه خاكی عێراق به‌ته‌واوی له چه‌ته‌كانی داعش پاك كراوه‌ته‌وه.
s.m