داعش لە نسەیبین مۆنۆمنتی نەورۆزی کوردان تێک دەدات

حکومەتی –ئەکەپە، کە دەستی بەسەر شارەوانی شاری نسەیبیندا گرتووە،لە ھەڵسوکەوتێکی داعش ئاسادا، مۆنۆمێنتێک کە بۆ یادەوەری شەھید بونی١٦ ھاووڵاتی شارەکە دروستکرابوو، خاپوردەکات.

سەربەرەشتیاری کاتی ناوچەی نسەیبین ، ئێرگون بایسال، بە بڕیارێک مۆنۆمێنتی یادەوەری ئەو شەھیدانەی ساڵی ١٩٩٢ لە یادکردنەوەی نەورۆزدا، لەشاری نسەیبین شەھید کران، خاپوردەکات.

لە تۆڵەی بەشداری فرەوانی گەلدا بۆ یادی نەورۆز مۆنۆمێنتەکە خاپورکرا

ئەم بڕیارە دوای ئەو بەشدارییە فرەوانەی گەلی نسەیبین ھات، لە ئاھەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا.

سەرپەرەشتیاری تورک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە پاڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی مۆنۆمێنتە خاپورکراوەکەدا، ڕایگەیاندووە: لە جێگەی مۆنۆمێنتە خاپورکراوەکەدا، کاتژمێرێکی ھەڵواسراو دادەنێن.

چەتەکانی داعش پاش داگیرکردنی ھەر ناوچەیەک ئاسەوارە دیرۆکی و نەتەوەییەکانی ئەو ناوچەیە دەسڕنەوە. بەپێش چاوی دونیاوە دوای داگیرکردنی ناوەندی عەفرین، پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان خاپورکرد.

ک-ع

ک- ش