داعش لە گەرمیان سەرلەنوێ ئاڵای خۆی بەرزکردەوە

چەتەکانی داعش کە لە عێراق و باشووری کوردستان هێرشەکانیان زیاد کردووە، لە گوندی شەرکی خانەقین کە هەرێمێکی ناکۆکی لەسەرە ئاڵای خۆیان بەرزکردەوە.

چەتەکانی داعش بە تایبەتی لە هەریمەکانی تکریت و ئەنباری عێراق، هەرێمی گەرمیانی باشووری کوردستنا و کەرکو و موسڵ و دیالە کە دەکەونە نیوان حکومەتی ناوەندی و باشووری کوردستان و ناوچەی ناکۆکی لەسەرن، هێرشەکانیان زیاد کردووە.

چەتەکانی داعش شەوی ٢١ی تەموز هێرشیان کردە سەر گوندی شەرکی قەزای خانەقینی دیالە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجییەکان بەدەستهێنراوە، لە شوێنێک کە سوپای عێراقی لێیە، چەتەکانی داعش 'ئاڵای خەلافەتیان' بەرز کردووەتەوە.

ئەوەش بووەتە هۆکار کە هێزە سەربازیەکان دەست بە جموجووڵ بکەن.

باسی ئەوەش دەکرێت هێزەکانی عێراق لە هەرێمەکە کەوتوونەتە بۆسەی چەتەکانی داعش و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و سەربازێکیش بە قوڕسی بریندار بووە.

هیزەکانی سوپای عێراق دوو هەفتەیە لەدژی داعش بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە.

کازمی خۆی بە هەلیکۆپتەر بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کەرکوک و موسڵ کرد.

ف.ق