دانیشتنی دادگاییکردنی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی پاسوور بەڕێوەچوو

دانیشتنی دادگاییکردنی محەمەد فاتیح تاش و فاتما ئای هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی پاسوور بەرێوەچوو کە لە ئەرکەکەیان دوورخرابوونەوە.

محەمەد فاتیح تاش و فاتما ئای هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوجەی پاسووری ئامەد بە بیانۆی تەقینەوەی ١٢ی ئەیلولی گۆرەپانی بایرۆکی گەڕەکی ئاغاچکورو کە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئەرکەکەیان دوورخرانەوە و دەستگیرکران.

دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانیەکە لە ٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو،

دادگا بڕیاریدا ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵی دادوەری بەردەوام بێت و دانیشتن بۆ ٧ی حوزەیران دواخرا.

ف.ق