پێنجه‌مین دانیشتنی دادگه له چێوه‌ی «دۆسیه‌ی نسێبین»دا بۆ دادگه‌یی كردنی ٥٣ كه‌س كه له كاتی قه‌ده‌غه‌بوونی هاتووچۆ له ناوچه‌ی نسێبینی مێردین له ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦ ده‌ستگیركرابوون، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دانیشتنه‌كه له چواره‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مێردین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆی ئه‌و ٥٣ كه‌سه‌ی كه داوای سزای «زیندانیی هه‌تاهه‌تایی»یان بۆ ده‌كرێت، ته‌نیا ١٠ به‌ندكراو هێنرانه دادگه.
زیندانییان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیرییان كرد
زیندانی عومه‌ر فارووق ئه‌نگین كه له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی عوسمانیه به‌ندكراوه، به زمانی كوردی به‌رگری له خۆی كرد. ئه‌نگین ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گوتی: «گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێزدار ئۆجالان به‌نه‌فره‌ت و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.»
پارێزه‌ر گولبین شاهین داگهان داوای له ده‌سته‌ی دادگه كرد كه دیمه‌نه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی موه‌كیله‌كه‌ی له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، بێننه دادگه. داگهان گوتی: «موه‌كیله‌كه‌م له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا چه‌ند ئیفاده‌یه‌كی داوه. من ده‌مه‌وێت ئه‌و ئیفادانه له دۆسیه‌كه ده‌ربهێنرێن. به‌هه‌ڵه بانگه‌شه‌نامه‌یه‌كی سادق تان بۆ موه‌كیله‌كه‌م نێردراوه. له كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دا تۆمه‌تباره‌كه له باخچه‌ی فێرگه ڕووت كراوه‌ته‌وه و به‌م شێوه‌یه براوه‌ته نه‌خۆشخانه. له نه‌خۆشخانه كارمه‌ندێك چارشه‌ڤه‌كی پێداوه، دواتر لێی سه‌ندراوه‌ته‌وه و بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان بردووه.»
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی دادگه‌دا زیندانی ئیبراهیم خه‌لیل ئدز ئیدانه‌ی گۆشه‌گیری كرد و سڵاوی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كرد. ناوبراو سه‌رنجی خسته سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانیان له به‌ندیخانه‌ی تۆكات و ڕایگه‌یاند، ١٤ی تشرینی دووه‌م پاسه‌وانه‌كانی زیندان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانییان.
s.m