ئه‌مڕۆ پازده‌مین دانیشتنی دووه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی سینجان له ئه‌نقه‌ره ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په عه‌بدوڵا كۆچ و حوسێن كاچماز ئاماده بوون.
تۆمه‌تباری به‌ندكراو ئۆرهان ئۆنده‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی دادگه‌دا ئاماده بوو، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره‌كانی دیكه مسته‌فا كلچ، ئیسماعیل كۆركماز كه به‌ندكراون، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار بورهان گۆك كه به‌ند نه‌كراوه، له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
تۆمه‌تباران داوایان كرد ئازاد بكرێن. به‌ڵام داواكاری گشتیی داوای كرد تۆمه‌تباران مسته‌فا كلچ، ئیسماعیل كۆركماز و ئۆرهان ئۆنده‌ر ئازاد نه‌كرێن. ده‌سته‌ی دادگه بڕیاریدا تۆمه‌تباران ئازاد نه‌كرێن و دانیشتنی دادگه‌شی بۆ ١٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ دواخست.
s.m