دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی به‌ڕێوه‌چوو
پارێزه‌رانی په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی داوای وه‌ستاندنی دادگه‌یی كردنی مزراكلییان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
پارێزه‌رانی په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌لچووك مزراكلی داوای وه‌ستاندنی دادگه‌یی كردنی مزراكلییان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
به‌هۆی كاره‌كانی له كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)، به نیانووی «دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخستن» دۆسیه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاری شاری ئامه‌دی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرابوویه‌وه. چواره‌مین دانیشتنی دادگه له نۆیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا پارێزه‌رانی مزراكلی؛ زولال ئه‌ردۆغان بیلال، محه‌مه‌دئه‌مین ئاكتار و موحسین بیلال ئاماده بوون و گوتیان، سه‌لچووك میزراكلی له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یراندا بووه‌ته په‌رله‌مانتار و داوا ده‌كه‌ین دادگه‌یی كردنی ڕابگیرێت، مه‌رجی پشكنینی دادی و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت. به‌ڵام ده‌سته‌ی دادگه داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرده‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه دانیشتنه‌كه‌ی دواخست و بڕیاریدا كه شاهیدی دۆسیه‌كه ئایدن بۆلكان به‌زۆر به‌شداری پێبكرێت له دانیشتنی داهاتوودا.
s.m