دانیشتوانی مەخموور سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد

دانیشتوانی مەخموور بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخموور) بەبۆنەی جەژنەوە سەرەتا نوێژی جەژنیان کرد و دواتر سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد. دوای سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە دەزگاى بنەماڵەی شەهیدان جەژنە پیرۆزەیان لە یەکتر و گەل کرد.

حسێن کارا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور وتی: "جەژنە پیرۆزە لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدان، دایکان و هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەم، هیوادارین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازادی".

ر.م