داهاتووی ڕۆژئاوا نابێت وەک مەهابادی لێبێت

دەمیرتاش لەبارەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک قسەیکرد و وتی، "شەڕ لە نێوان مڕۆڤایەتی و فاشیزمدا ڕوودەدات. لەدژی شەڕ پێویستە لە هەموو دەڤەرێک بەرەیەکی چالاکی بەرخۆدان دروست بکرێت. ئێمە لەکوێ و بە چ شێوەیەک وڵامی فاشیزم بدەینەوە ڕەوایە.

نورەدین دەمیرتاش ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکردەوە.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا هێرش لەبەرامبەر ڕۆژئاوا ئەنجامدرا و وتی، "ئەمە بە واتای نوێکردنەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دێت. ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە کە نوێنەرایەتی وەحشیگەری کاپیتالیست دەکەن، دەستیان بە هێرش کردووە. تورکیا هاوبەشی داعشە، بەو هۆیەوە ئەو دەوڵەتانەی چاوی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دەگرن، لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا تاوانبار دەبن.

ئامانجی سەرەکی هێرشەکە لەناوبردنی کۆمەڵگای دیموکراتیکە. لەناوبردنی ئەلتەرناتیفی کاپیتالیزمە. ئامانج لەناوبردنی سۆسیالیزمە. دەیانەویت خەون و خەیاڵی ژیانی ئازاد لەناوببەن. لە کەسایەتی گەلی کورددا خەون و خەیاڵی ژیانی ئازاد و مرۆڤایەتی لەناودەبەن. پێویستە مرۆڤ خاوەنداری لە داهاتووی خۆی بکات، وڵات و هیوا و رێبازی ژیانی خۆی بپارێزێت.

پێویستە داهاتووی ڕۆژئاوا وەک مەهابادی لێنەیەت

دەمیرتاش وتی، "خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا خاوەنداریکردنە لە شەرەفی مرۆڤایەتی و کاتی ئەوەیە لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان وەک سەردەمی کۆبانی هەستینە سەرپێ  و بەرخۆدان بکەن. سەرەتا گەلی باکووری کوردستان پێویستە هەستنە سەرپێ. لەدژی هێرشی سەر ڕۆژئاوا هەموو جێگەیەک بکەن بە گۆڕەپانی چالاکیەکان و چاوەڕێی کەس نەکەن. لە هەموو شوێنێک ژیان ڕاوەستێنن. لە هەموو دەڤەرێک شەڕ بکەن. دەست لە کارەکانیان هەڵگرن و بەشداری لە بەرخۆدان دا بکەن. بۆ نمونە کوردانی ئەستەنبوڵ ئایا هەتا کەی ئەستەنبوڵ ناکەن بە گۆڕەپانێک بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، چۆن دەتوانن بە شەرەفەوە بژین؟ بێدەنگی بەرامبەر هێرشی قڕکردن لە ئەخلاق و ویژدان بە دورووە.

ڕۆژ ڕۆژی ناموسە، ڕاوەستاندنی بێناموسییە. لەدژی مردن ئێمە بەرخۆدان دەکەین. ئێمە گەلێکی بەو شێوەیەین کە لەدژی مردن دەوەستینەوە. هەر کەسێک چۆن دەتوانێت پێویستە بەشداری لەم بەرخۆدانە دا بکات. پێویستە کەس چاوەڕێی فەرمان نەکات. فەرمان بەرخۆدانی گەلی ئێمەیە کە ڕووبەڕووی قڕکردن بووەتەوە. بەشداریکردن لە بەرخۆدان فەرمانی گەلی ئێمەیە.

دەمیرتاش وتیشی، " ڕۆژ ڕۆژی یەکێتی یە. پێویستە داهاتووی ڕۆژئاوا وەک مەهابادی لێنەیەت. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو هێزە کوردیەکان و گەلی کورد ببن بە یەک. لەدژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم چۆن هەموومان بەرخۆدانمان کرد، پێویستە بەو شێوەیەش کۆتایی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بهێنین و هێرشکەرە فاشیستەکان پەشیمان بکەینەوە و لەناویان ببەین.

دەمیرتاش لەدژی فاشیزم بانگەوازی دروستکردنی بەرەیەکی چالاک بۆ بەرخۆدان کرد.

ف.ق