داوا ده‌كرێت كشاناك ٢٣٠ ساڵ و تونجه‌ل ١٤٥ ساڵ زیندانی بكرێن
له ده‌یه‌مین دانیشتنی دادگه‌دا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د و هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په، دادگه بڕیاری ئازادنه‌كردنی كشاناك و تونجه‌لی دا.
له ده‌یه‌مین دانیشتنی دادگه‌دا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د و هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په، دادگه بڕیاری ئازادنه‌كردنی كشاناك و تونجه‌لی دا.
ده‌یه‌مین دانیشتنی یه‌كه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی شاری مه‌ڵه‌تی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د گوڵتان كشاناك و هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) سه‌باحه‌ت تونجه‌ل به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په و په‌رله‌مانتارێكی شاری زوریخی سویسرا ئاماده بوون. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ناوه‌ندی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی توركیا و لقی شاری ئامه‌د و مه‌ڵه‌تی هه‌مان رێكخراو ئاماده بوون.
به تۆمه‌تی «دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخستن»، «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» و «سه‌ره‌ڕای هۆشداری پێدان، به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه نایاساییه‌كان» داوای سزای ٢٣٠ ساڵ به‌ندكردن بۆ كشاناك و ١٤٥ ساڵ به‌ندكردن بۆ تونجه‌ل ده‌كرێت.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌دا گوڵتان كشاناك و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ئاماده نه‌بوون، به‌ڵام ٦ پارێزه‌ریان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. پارێزه‌ران گوتیان «كه‌جه‌ده (كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك) پێكهاته‌یه‌كی سیاسییه كه په‌رله‌مانیش دانی پێدا ناوه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌ك تاوان ده‌ستنیشانكراون، خه‌باتی شاره‌داری و پارته‌سیاسییه‌كانن.» پارێزه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌ك پڕوپاگه‌نده ناویان ده‌هێنرێت، له چوارچێوه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕاماندان. بۆیه داوای ئازادكردنی كشاناك و تونجه‌لیان كرد.
ده‌سته‌ی دادوه‌ران پاش ئه‌وه‌ی نیو كاتژمێر ناوبڕی دایه دانیشتنه‌كه، داواكاریی پارێزه‌ران بۆ ئازادكردنی گوڵتان كشاناك و سه‌باحه‌ت تونجه‌لی ڕه‌تكرده‌وه و دانیشتنی دادگه‌شی ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ دواخست.
s.m