داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کارمەندە بێسەروشوێنکراوەکانی تەندروستی کرا

لە ئامەد و ئێلح چالاکییەکانی گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکان بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشێندرانەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێکدا داوای ئاشکراکردن چارەنووسی بێسەرشوێنکراوەکانی کرد.

لە ئامەد و ئێلح بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس کۆرۆنا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان چالاکیی هەفتانەیان هەڵوەشاندنەوە. لقەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەو دوو شارە راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و تێیدا داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کارمەندانی تەندروستی کرد کە لە ساڵی نەوەدەکان بێسەروشوێن کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بە بۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چالاکییە هەفتانەکەیان هەڵوەشاندەوە کە بە دروشمی "با چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان ئاشکرا بکرێت و بکوژان دادگایی بکرێن" بەڕێوە دەچن.

سەرەڕای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکە، هێزێکی پۆلیس بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم باڵەخانەی کۆمەڵەکە مانەوە.

لیژنەی بێسەروشوێنکراوانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە بارەی ٥٧٩هەمین هەفتەی چالاکییەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و بە بۆنەی ١٤ی ئازار رۆژی جیهانی پزیشکان داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی کرد کە لە ساڵی نەوەدەکان رفێندرابوون و بێسەروشوێن کرابوون. لە راگەیێندراوەکەدا داوا کرا، چارەنووسی بێسەروشێونکراوان ئاشکرا بکرێت و بکوژەکانیش دادگایی بکرێن.

هاوکات لقی ئیلحی کۆمەڵەکەش بە هەمان شێوە چالاکیەکەیان بە هۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشاندەوە و بەو هۆیەشەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت کرایەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و خەباتەکەیاندا.

ز.ش