داوای درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە باشووری کوردستان دەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کرد قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە پارێزگاکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا درێژ بکرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی راگرتنی جموجوڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.

هەروەها داوای کرد قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە و هاوڵاتیانیش لە ماڵەوە بمێننەوە.

لە هەرێمی کوردستان ٣٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، نۆ کەسیان چاکبوونەتەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ف.ق