داوای هەڵوێست لە مامۆستایانی ئایینی ئەکرێت لەسەڕ عەفرین
له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌شێک له مامۆستایانى ئایینى و چالاکوانانى مه‌ده‌نى داوایان له مامۆستایانی ئایدنی کرد که وتاری ڕۆژى ھه‌ینی تایبه‌ت بکه‌ن به ھێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین.
له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌شێک له مامۆستایانى ئایینى و چالاکوانانى مه‌ده‌نى داوایان له مامۆستایانی ئایدنی کرد که وتاری ڕۆژى ھه‌ینی تایبه‌ت بکه‌ن به ھێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین.
ێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌شێک له زانایانی ئایینی و چالاکوانانی مه‌ده‌نی له سه‌کۆی ئازادی پارکی ئازادی له شارى سلێمانى سه‌باره‌ت به عه‌فرین و ھێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورک گردبوونه‌وه.
له گردبوونه‌وه‌که‌دا مه‌لا کامه‌ران محه‌مه‌د به‌یاننامه‌ى به‌شداربووانى گردبوونه‌وه‌که‌ى بۆ که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن خوێنده‌وه و ڕایگه‌یاند: داواکارین له سه‌رجه‌م زانایان و مامۆستایانی ئاینی له وتاری ئه‌م ھه‌ینییه‌یاندا به ڕوونی و ڕاشکاوی ئیدانه‌ی ھێرشه داگیرکارییه‌کانی سوپای تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین بکه‌ن و ھه‌ڵوێستی ئایینی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بخرێته‌ڕوو.
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: خوازیارین کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چیتر ڕازی نه‌بێت ئه‌م گه‌له خۆڕاگر و به‌ش مه‌ینه‌ته، توشى ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته ببێت.
له کۆتایشدا ئه‌وه‌ى وت: داواکارین ئه‌م کاره‌ساتانه ببێته ھۆکاری یه‌کڕیزیی و یه‌کبوونی گه‌لانمان له بری په‌لاماردانی یه‌کتر و عیبره‌ت و به‌ندی لێوه‌ربگرین.