قەرەسوو هاوڕێى نزیکى گوڵناز کاراتاش (بێریتان هێڤی) لەبارەى هەڤاڵ بێریتانەوە وتى، "شەهادەتى هەڤاڵ بێریتان بووەتە هێڵی بەرخۆدان" و ئاماژەى بە گرنگیى کاراتاش کرد بۆ بە سوپابوونی ژنان.
قەرەسوو رایگەیاند، ئەوانەى لەسەر هێڵ و رێگاى بەرخۆدانن ئێستا لە چیاکانی کوردستاندا بەردەوامن لە تێکۆشان و وتى "٢٦ ساڵ پێش ئێستا هەڤاڵ بیریتانی ناسیوە. زۆر قورس و دژوارە مرۆڤ بە چەند قسەیەک باسی هەڤاڵ بێریتان بکات. لە بەهاری ١٩٩١دا و کاتێک لە زیندانى ئامەد ئازاد کرام لەسەر داواى هاوڕێ سارا (ساکینە جانسز) چووم بۆ ئیستەنبول. من لەوێ هەڤاڵ بێریتانم ناسی. کاتێک لە نزیکەوە هەڤاڵ سارام ناسی هەڤاڵ بێریتان هەستایە سەر پێ و وتى 'منیش گوڵناز کاراتاشم' و تەوقەى لەگەڵ کردم. دواتر خواستى من بە ئیستەنبول دا بگەڕێنێت. من ٢١ رۆژ لەوێ مامەوە و هەر بە بەردەوامى منى دەگەڕاند و ئەوەش بووە هۆی ئەوەى لە نزیکەوە بە باشی هەڤاڵ بێریتان بناسم".
"تاوەکو سەرکەوتن دەستبەردار نەبوو"
قەرەسوو سەرنجی خستە سەر کەسایەتیى کاراتاش و وتى "ئەو هەموو کات چاوی لە سەرکەوتن بوو. دەستى بە هەر کارێک بکردایە تاوەکو سەرکەوتنى بەدەستنەهێنایە نەدەسرەوت. بە هەڵوێستى سەرهەڵدێربوونی تاوەکو دوایین هەناسەى تێدەکۆشا. جارێکیان لە خواکورک لە ژێر فەرماندەیى هەڤاڵ بێریتاندا فڕۆکەکانى دوژمن کرانە ئامانج. ئەو فڕۆکەیەى کە کرایە ئامانج یەکەم فڕۆکە بوو کە خرایە خوارەوە. دەنگى تلیلیى هەڤاڵ بێریتان لە ئامێرى بێتەلەکەوە دەهات و بە دڵخۆشییەوە وتى 'خستمانە خوارەوە' هەڤاڵێک بوو، کە رۆحی سەرکەوتن لە ناخیدا بوو".
قەرەسوو ئاماژەى بە تامەزرۆی گەورەیى بێریتان هێڤی بۆ چیاکانى کوردستان کرد و وتیشی "بێگومان دەیخواست تێکۆشانەکەشی بە کردەوە و لە پراکتیکدا ئەنجام بدات. لە یادمە کە جانتاکەى پڕ لە کەلوپەل کرد و لە ئاکسەرا تاوەکو باخچە سەرا بە پێى دەرۆیشت. لەو کاتەوە هەوڵی دەدا خۆی بۆ هەلومەرجی ژیان لە چیاکاندا ئامادە بکات. تایبەتمەندییەکى تری ئەوە بوو، کە زوو شتەکانى قبوڵ نەدەکرد و تامەزرۆی زۆر شت بوو، لێکۆڵینەوەى دەکرد و دواتر بابەتەکەى قبوڵ دەکرد. بە بەردەوامى پرسیارى دەکرد و گفتگۆی دەکرد تاەکو قەناعەتى بۆ دروست دەبوو و هەر بەو شێوەیە بەردەوام بوو لە ژیان و تێکۆشانەکەى.
هەڤاڵ بێریتان لە رووی رێکخستنبوونەوە زۆر بەهێز بوو. تواناى کۆکردنەوەى هەموو کەسێکى هەبوو بە دەوری خۆیدا. لەو کاتەدا لە خواکورک لە بەرامبەر هەڤاڵانى ژندا تێگەیشتن و عەقڵییەکى جیاوازتر بوو. نزیکایەتیەکى کۆنەخوازی و کۆنەپارێزى بەرامبەر بە هەڤاڵانى ژن هەبوو، بەڵام هەڤاڵ بێریتان هەرگیز ئەو نزیکایەتییانەى قبوڵ نەدەکرد و بە بەردەوامى تێدەکۆشا. بە خوێندنەوە و ناسینى رێبەرایەتى تێدەکۆشان. هەڵوێستى سەرهەڵدێربوونی هەموو لەمپەر و گرفتەکانى تێکدەشکاند. لەو کاتەدا هەم هەڤاڵانى ژن و هەم هەڤاڵانى پیاو بایەخ و بەهایەکى زۆریان پێدەدا و گوێیان لێدەگرت. هەموو کەس ئامادەى گفتوگۆ و موناقشەکانى دەبوو. بۆیە هەموو کات رێبەرایەتى، کەمال پیر و بێریتانى وەک نمونە دەهێنایەوە، چونکە هەر دوو کیان خاوەنی تایبەتمەندیى هاوبەش بوون و لە دژی خۆبەدەستەوەدان گیانى خۆیان پێشکەشکرد و خۆڕاگرییان کرد. بۆ عەشق و خۆشەویستییان بۆ رێکخستن، رێبەرایەتی و وڵات تاوەکو دوا هەناسە بەرخۆدانیان کرد".
"گوڵی دەموچاوم گەشاوەتەوە"
قەرەسوو باسی ئەوەشیکرد "کاراتاش لە چالاکیى رووبارۆکدا دەموچاوی بریندار بوو و کاتێک بینیم پێم وت 'جوانیى تۆ تێکچووە' ئەو لێم هەڵگەڕایەوە و تى 'گوڵی سەر دەموچاوم گەشاوەتەوە' دڵی مرۆڤ و جوانیى رۆحی مرۆڤ بۆ ئەو گرنگ بوو.
لەو شەڕەدا یەکێک لەهەڤاڵە ژنەکان شەڕێکى زۆری کردبوو. ئەو هەڤاڵە هەڤاڵ سعادەت بوو. یەکێک لەو هەڤاڵانە بوو کە چووە ناو سەنگەرەکانى دوژمن و یەکەم چەکی لەسەر دوژمن هەڵگرتەوە. هەڤاڵانى ژن لەو چالاکییەدا هەموو هەڤاڵە بریندارەکانیان گواستبووە. لە راستیدا ئەوە بەهۆی کاریگەریى هەڤاڵ بیریتانەوە بوو. کاتێک دوژمن دەستیکرد بە هێرش، ئەو نەکشایەوە و زیاتر پێشڕەوی و شەڕی دەکرد. لە خواکورک لە سەنگەرەکەیدا چووە دەرەوە و تاوەکو ٢٠٠ مەتر پێشڕەویى کرد تاوەکو گەیشتە سەر بەرزترین تاشە بەردی نزیک سەنگەرەکەى و خۆی هەڵدایە خوارەوە. ئەو کارەى لە کاتێکدا بوو، کە لەو مەودایەدا بریندار بوو بوو، بەڵام هەر کۆڵی نەدا بوو تاوەکو بە ئامانجەکەى گەیشتبوو".
ر.م