داگیرکەران لە ئاگری گورزی گەورەیان لێدرا؛ ٢٥ سەرباز کوژران

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى بازیدی ئاگری چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیی هیزەکانى گەریلادا ٢٥ سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتى سەرحەد لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا؛

هێزەکانمان رۆژی ٢١ی ئادار و لە کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکدا لەسەر رێگای بنکەى سەربازیی کۆزیلی لە ناوچەى بازید لە پارێزگای ئاگری ئۆتۆمبێلێکى دەورییەی زرێپۆشی جۆری کیرپییان کردە ئامانج. بەهۆی گورزی بە ئامانجگرتنەکەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تەقییەوە و بە تەواوەتى تێکشکێنرا. لە دژی ئەو یەکانەى دوژمن کە بۆ دەستوەرادن هاتبوون بۆ شوێنى رووداوەکە ٢ چالاکیی تری سابوتاژ ئەنجامدران. لە ئەنجامد ٢٤ سەربازی دوژمن کوژران و چەندین سەربازی تریش بریندار بوون. ئەو یەکەیەمان کە چالاکییەکانیان ئەنجامدابوو بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانى خۆیان.

هێزەکانمان رۆژی ١٧ی ئادار لە دژی سەربازانى سەر گردی ئاسایشی بنکەى سەربازیی وەدات ئۆزکایا لە ناوچەى بازید چالاکییەکی تریان ئەنجامدا و لەو چالاکییە نیشانەشکێنییەدا سەربازێکى تری تورک کوژرا.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا و لەو چوارچێوەیەدا؛

رۆژی ٢٠ی ئادار لە کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شاخی سولەیمان و کارتاڵ-یان لە ئاڤاشین و ناوچەى گۆشین لە هەرێمی خواکورک و دەورووبەری رووبای زێ-یان لە هەرێمى زاپ بۆردومانکرد. لەو بۆدرومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت