دایک و باوکێک کە بۆ کوڕەکەیان چالاکییان ئەنجامدا، دەستگیر کران

دایک و باوکی مستەفا کۆچاک کە لە گرتووخانە وا ٢٠٧ رۆژە لە چالاکی مانگرتندایە لە خواردن، دەستگیر کران.

مستەفا کۆچاک کە تەمەنی ٢٨ ساڵە و بەهۆی دانپێدانانی سکاڵاکەرێک، سزای هەتا هەتایی بۆ بڕاوەتەوە و بەو هۆیەوە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردبوو، دوای ٩٠ رۆژیش، چالاکییەکەی گواستەوە بە رۆژووی مردن و ٢٠٧ رۆژە لەو چالاکییە دایە.

بانگەوازی و هۆشداری

دایک و باوکی مستەفا کۆچاک بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر ئەو ناحەقییەی لە کوڕەکەیان کراوە، لە گۆڕەپانی خالکەدانی سەر بە ناوچەی کادکۆی لە ئەستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا. زەینەب و حەسەن دایک و باوکی مستەفا بانگەوازییەکیان ئاڕاستەی رۆژنامەنووس و هونەرمەند و رێکخراوە دیمۆکراتەکان کرد و هیشدارییان لەم بارەیەوەدا.

'بۆ داد و یەکسانی بەرەو مردن دەچێت'

زەینەپ کۆچاکی دایکی مستەفا کۆچاک وتی:" کوڕەکەم لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا بۆ داد و یەکسانی بەرەو مردن دەچێت." حەسەن کۆچاکی باوکیشی وتی:" کوڕەکەم چی کردووە؟ بووە بە قوڕبانی دەستی کەسێک کە دانپێدانانی کردووە و ناوی ئەوەی هێناوە. لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا کوڕەکەم دەنێرن بۆ مردن. من دەپرسم ئایا ئەگەر منداڵی وەزیرێک بوایان، بەم شێوەیە دەبوو؟

هێزەکانی پۆلیس دایک و باوکی مستەفا کۆچاکیان دەستگیر کرد.

ز.ش