دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی بنەماڵەی تۆڵهەلدان سنە وئارگەش کارزان-یان کرد
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی یادکردنەوە وڕێزلێنان لە شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەلات ، سەردانی بنەماڵەی ئارگەش کارازان و تۆڵهەڵدان سنەیان کرد.
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی یادکردنەوە وڕێزلێنان لە شەهیدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەلات ، سەردانی بنەماڵەی ئارگەش کارازان و تۆڵهەڵدان سنەیان کرد.
دایکانی ئاشتی لەماڵی رەئوف ئیبراهیمی ناسراو بە تۆڵهەلدان سنە کۆبونەوە و بە یەک خولەک بیدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان جاریکی تر بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە هەتاکودوایی دریژەدەری رێبازی شەهیدان بن.
هەروەها دایکانی ئاشتی سەردانی شاری کامیاران-ی ڕۆژهەلاتی کوردستانیان کرد و چوونە ماڵی شەهید ئارگەش کارزان یەکیک لە ئەندامانی ڕێبەراتەتی کۆدار. دایکی شەهید کارزان جەختی لەوەکردەوە کە ڕێگەی ئارگەش هیچکات ون نابێت و ئێمە درێژەدەری ڕێگەی شەهید ئارگەشین.
دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوەدا کە ڕۆڵەکانیان لە ڕێگەی ئازادی و یەکسانی تێکۆشانیان کردووە و ئەوان درێژە بە رێبازەکەیان بدەن.
دایکانی ئاشتی داوایان لە تەواوی ئازادیخوازان و گەلی کورد و پارتە کوردستانیەکان کرد کە لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەدا ناکۆکییەکان وەلانێن و لەدژی داگیرکەرانی کوردستان یەکبگرن.
جەمال مەعروفی ناسراو بە 'ئارگەش کارزان' و ڕەئوف ئیبراهیمی ناسراو بە 'تۆلهەڵدان سنە' لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی کۆدار لە گەل محەمەد شەریفی ناسراو بە ' دلۆڤان فیدایی' ئەندامی کۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هێرشێکی سوپای پاسداراندا شەهید بوون.
جەعفەر محمەدی ناسراو بە ' ڕۆژهات بۆکان' کە لە هێرشەکەی سوپای پاسداراندا بریندار ببو بەهۆی قوورسی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ک-ش