دایکێک لەگەڵ منداڵە ٥ ساڵانەکەی لەژێر بینا ڕووخاوەکان ڕزگارکران

تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە بومەلەرزەکەی خارپێت، منداڵێکی ٥ ساڵانەیان لەگەڵ دایکی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە ڕزگارکرد.

لە گەڕەکی مستەفا پاشا لە خارپێت، گەڕان و ڕزگارکردن بەدوای قوربانیانی بومەلەرزەکە بەردەوامە.

عەلی یلمازی ٧٠ساڵی هەریەک لە کوڕ، بووکەکەی، ٢ نەوەی، کوڕی خوشکی لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە، تیمەکان گەڕان وپشکنینیان ئەنجامدا.

لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا تیمەکانی ئەنقەرە و تیمی گەڕان و پشکنین نزیکەی ٦ مەتر بە قوڵایی بینا ڕووخاوەکان چوونە ژێرەوەو منداڵێکی ٥ ساڵانیان لەگەڵ دایکی دەرهێنا کە لەژێر دارو بەردی بینا ڕووخاوەکاندا گیریان خواردبوو.