درێژەی کوشتاری کۆڵبەران لە سەر سنورەکانی رۆژهەڵات
بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، کۆلبەرێک بەناوی (شۆرش عومەری)یلە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات ٦ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.
بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، کۆلبەرێک بەناوی (شۆرش عومەری)یلە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات ٦ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.
بەگوێرەی هەواڵێ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شەوی ڕابردوو، لە نزیک گوندی بێتوش-ی سەربە شارۆچکەی سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکار کەوتونەتە بۆسەی هێزەکانی سەرسنوری ئێران.
هێزەکانی سەر سنوور لە نزیک گوندی بێتوش و سنووری شاخاوی ئەو ناوچەیە، هێرشیان کردوەتە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران و دەستیان کردووە بە ئازاردانیان، هاوکات بە هۆی تاریکی و ترس و پەرێشانی لە گیران و کوژران، کۆڵبەرەکان بەشێکیان لە رێگا لایانداوە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی (شۆڕش عومەری) هەڵدێرا، بە هۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەست داوە.
بە گوێەری هەواڵەکە، ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشتە، بڕیارەی ئەمڕۆ ببرێتەوە بۆ مەهاباد و بە خاک بسپێدرێ.
ئەوەش هاتووە: "جگە لەوەش ٦ ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانی سەرسنور لەو ناوچە بە تەقەی راستەوخۆی چەکداران ئێران کوژراون،
ک ، ش