درێژەی گوشارەکان بۆسەر رۆژنامەوانانی کورد لە رۆژهەڵات
بانگهێشت کردنی ڕۆژنامەوانێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز
بانگهێشت کردنی ڕۆژنامەوانێکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ۱٤ بەفرنباری ۱۳۹٦ هەتاوی ، “دارا مستەوفی ” ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگەری سیاسی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا بانگهێشت و لێپێچینەوەی لە سەر کرا .
بە پێی گوتەی کەسانی نەزیک لە “مستەوفی” هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی نوسراوە لە مەڕ دۆخی کوردستان و پارتگەل و لایەنگەلی ناوخۆی ئێران بوە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و درێژەی ناڕەزاییایەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەژمارێکی زۆر شارۆمەندانی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەسبەسەر و بانگهێشت کراون ، و بە پێی ڕاپۆرتیگەلی گەیشتوو پتر لە ۲۰۰۰ کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەر و شوێنی ڕاگرتنی هەندێک لە دەسبەسەرکراوان نادیارە .