ده‌به‌په ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی پیرۆز كرد
ده‌به‌په له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی ڕایگه‌یاند: «له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، تێكۆشین و پێشخستنی كولتوور و زمان مافێكی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه.»
ده‌به‌په له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی ڕایگه‌یاند: «له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، تێكۆشین و پێشخستنی كولتوور و زمان مافێكی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه.»
پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی دایكیی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی یونسكۆ له جیهاندا به‌گشتی به ٧ هه‌زار زمان قسه ده‌كرێت. به‌ڵام ٣٥٠٠ زمان له به‌رده‌م له‌ناوچوونن. به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌په‌رست و هه‌ژموونگه‌ر به عه‌قڵیه‌تی یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه ده‌كه‌ن و بۆ له‌ناوبردنی زمانه دایكییهكانی گه‌لان سیاسه‌تی قڕكردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له توركیاش ١٨ زمان و زاراوه له به‌رده‌م له‌ناوچوونن. له دامه‌زراندنی كۆماری توركیاوه تا ئێستا، له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد و زمانی گه‌لی كورد هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه ئه‌م كۆماره‌یان به‌ڕێوه‌بردووه، سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی تواندنه‌وه و نكۆڵی كردن-یان په‌یڕه‌و كردووه و به‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵانه ویستوویانه زمانی گه‌لی كورد بتوێننه‌وه.
هاوپه‌یمانه‌تیی چه‌په‌ڵی حكوومه‌تی ئاكه‌په و مه‌هه‌په به سیاسه‌تی قه‌یوومه‌كان، په‌لاماری شاره‌وانییه‌كانی گه‌لی كورد-یان دا. قهیوومهكانیش له به‌رانبه‌ر زمانی كوردی، خه‌باته‌كانی شاره‌وانی بۆ خزمه‌تی فره‌زمانی و داموده‌زگه‌كانی زمانی كوردی، به عه‌قڵیه‌تی یه‌كزمانی ناوه‌ڕۆكی شاره‌وانییه‌كانیان له ڕووی كولتوور و زمانه‌وه به‌تاڵ كرده‌وه.
زمان، كولتوور، مێژوو و هه‌بوونی گه‌لی كورد به نه‌بوو داده‌نرێن. به‌م عه‌قڵیه‌ته سازییه‌كانی ئێمه ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانه‌وێت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قڕكردن، سازییه دیموكراتییه‌كان بێ خه‌بات و لاواز بكه‌ن.
قسه‌كردن به زمانی دایكی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا مافێكی سه‌ره‌كیی گه‌لی كورده. له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تواندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، تێكۆشین و پێشخستنی كولتوور و زمانیش مافێكی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه.
ئازادیی زمان مافێكی سه‌ره‌كییه و هه‌تا مافه‌كانمان ده‌رباره‌ی زمان به‌ده‌ستدێنین، به‌پێداگرییه‌وه له به‌رانبه‌ر زیهنیه‌تی قڕكه‌ر و یهكپهرست تێده‌كۆشین و به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. ئێمه پیرۆزبایی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی له گه‌لی كورد و به‌گشتی هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین. پێویسته له هه‌موو شوێنێك، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی قڕكردن به‌رخۆدان بكه‌ین، له‌نێو تێكۆشاندا بین و خاوه‌نداره‌تی له زمانه‌كانی گه‌لان بكه‌ین.
s.m