كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد - OGI له باكووری كوردستان و توركیا به‌بۆنه‌ی ٣ی ئایار ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له بینای لقی ئامه‌د-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
ئه‌لیف ئالكان به نوێنه‌رایه‌تیی OGI قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، له‌م دۆخه‌دا ڕاگه‌یاندن ئازاد نییه و به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، توركیا له ڕووی ئازادیی كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه ٢ پله پاشه‌كشه‌ی كردووه و له‌نێو ١٨٠ وه‌ڵاتدا، له پله‌ی ١٥٧ جێی گرتووه.
«وه‌ڵاتی كرده زیندان، خۆیشی كرده ئێشكگر»
ئالكان ده‌ستنیشانی كرد كه له مانگی ڕابردوودا ١٧٠ ڕۆژنامه‌وان له زیندانه‌كاندا بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ژماره‌یه بۆ ١٩٠ به‌رز بۆته‌وه. وتیشی: ڕۆژنامه‌وانان هیچ هیوایه‌كیان به حكوومه‌ت نه‌ماوه، هه‌موو كه‌س هاوڕایه كه حكوومه‌تی ئاكه‌په توركیای كردۆته گه‌وره‌ترین زیندانی جیهان و خۆیشی كردۆته ئێشكگری به‌ر ده‌رگه‌ی زیندانه‌كه.
بانگه‌واز ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندن كرا
كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌وانان، نوێنه‌رانی ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد و داوای لێ كردن كه باوه‌ڕی خۆیان به ئازادیی ڕاگه‌یاندن و نه‌ریتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد كه‌م نه‌كه‌ن، به‌ڵكو باوه‌ڕیان به‌هێزتر بكه‌ن.
«هه‌ر كه باوه‌ڕیتان به ئازادیی ڕاگه‌یاندن و نه‌ریتی ڕاگه‌یاندنی ئازاد به‌هێز بوو، ڕۆژنامه‌وانان ده‌توانن دیواری گه‌وره‌ترین زیندانی جیهان هه‌ڵبوه‌شێنن. زیهنیه‌تی [ده‌وڵه‌تی ئێشكگر]ی به‌ر ده‌رگه‌ی زیندان تێكده‌شكێت و ئه‌و كاته هه‌ڤاڵه زیندانییه‌كانمان ئازاد ده‌بن.»
له‌م مانگه‌دا چی ڕوویدا؟
ڕێكخراوه‌كه ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له توركیا ئه‌م زانیارییانه‌ی دا:
- ١٩٠ ڕۆژنامه‌وان له زینداندان
- ١٧ ڕۆژنامه‌وان ده‌ستگیركراون
- ٣٣ ڕۆژنامه‌وان سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه
- دۆسیه بۆ ٢ ڕۆژنامه‌وان كراوه‌ته‌وه
- ٥٠ ڕۆژنامه‌وان دادگه‌یی كراون
سزای ١٤٤ ساڵ، ٢ مانگ و ٢٩ ڕۆژ زیندانی بۆ ٢٩ ڕۆژنامه‌وان بڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سزای مادی به بڕی ٣ هه‌زار لیره‌ی توركییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
s.m