ده‌نگه‌كانی شاری سێرت دووباره ده‌ژمێردرێنه‌وه
له شاری سێرت-ی باكووری كوردستان كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په دووباره ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه.
له شاری سێرت-ی باكووری كوردستان كه هه‌ده‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌ر داوای ئاكه‌په دووباره ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی شاری سێرت پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ئاكه‌په ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌كه بڕیاری دا ده‌نگه‌كانی ١٣٢ سندووق دووباره بژمێردرێنه‌وه.
له ١٣٢ سندووقی ئه‌و شاره ٤ هه‌زار ده‌نگی سووتاو هه‌ژمار كران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ده‌په به ٣٢ هه‌زار و ٢٢٧ ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌سه‌ر بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاره سبه‌ینێ ده‌نگه‌كانی ئه‌و شاره بژمێردرێنه‌وه.
s.m