ده‌وڵه‌تی توركیا تابلۆ كوردییه‌كانی ئامه‌دی لابرد
له كۆڵان و ڕێگه‌كانی ئامه‌د، ئه‌و تابلۆیانه‌ی به دوو زمان (كوردی و توركی) نووسراون، لابران و تابلۆی یه‌ك-زمانی (توركی) له شوێنیان دانرا.
له كۆڵان و ڕێگه‌كانی ئامه‌د، ئه‌و تابلۆیانه‌ی به دوو زمان (كوردی و توركی) نووسراون، لابران و تابلۆی یه‌ك-زمانی (توركی) له شوێنیان دانرا.
ده‌وڵه‌تی توركیا له چوارچێوه‌ی كرده‌وه مێتینگهرییهكان له شاره‌كانی باكووری كوردستان، له‌و شاره‌وانییانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كورد و به‌هاكانیان. قه‌یوومی تورك جوومالی ئاتیلا كه پێشتر چه‌ندین تابلۆ كه به كوردی له‌سه‌ریان نووسرابوو هه‌روه‌ها نیشانه و سمبوله‌كانی كوردانی له شاره‌كه لابرد، ئه‌م جاره‌ش هێماكانی هاتووچۆی كۆڵان و ڕێگه‌كانی شاری ئامه‌دی لابرد كه به كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه.
له ڕابردوودا شاره‌وانییه‌كانی ئامه‌د كه له لایه‌ن پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په به‌ڕێوه‌ده‌بران، به دوو زمان (كوردی و توركی) تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ و شوێنهگشتییهكانی دانابوو، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا گرت و قه‌یوومه‌كانی دامه‌زراند، تابلۆكانی لابرد و تابلۆی ته‌نیا به زمانی توركی له شوێنیان جێگیر كرد.
بۆ نموونه تابلۆی «Yenikoy Mezarligi (Goristana Yenîkoyê» واته «یه‌نیكۆی مهزارلگی (گۆڕستانی یه‌نیكۆی)» كه پێشتر دانرابوو، ئێستا لابراوه و تابلۆیه‌كی دیكه‌ی له شوێنی دانراوه كه نووسراوه «Yenikoy Mezarligi» واته ته‌نیا به توركی نووسراوه.
هه‌روه‌ها تابلۆكانی دیكه‌ی سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌كان كه ناوی شاره‌كانی به كوردی و توركی له‌سه‌ره، لابراون و تابلۆی دیكه‌یان له شوێنی دانراوه كه ته‌نیا به زمانی توركی نووسراون. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تابلۆكانی «ماردین (مێردین)، باتمان (ئێلح)، ئورفا (ڕووحا)» كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ٧٥ دانرابوون، لابراون و تابلۆی «ماردین، باتمان، شانلیئورفا» له شوێنیان دانراوه. هه‌روه‌ها له شوێنی تابلۆی «جاده‌ی مههمهد ئوزون»، تابلۆی «Mehmed Uzun Caddesi» دانراوه.
ژماره‌یه‌كی زۆری تابلۆكانی شاری ئامه‌د كه به كوردی له‌سه‌ریان نووسرابوو، مانگی ڕابردوو له دوای سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شاری ئامه‌د، لابران.
s.m