ده‌یان سیڤیل له عه‌فرین ڕفێنران
سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له عه‌فرین ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له عه‌فرین ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له گونده‌كانی ئه‌نقه‌لێ و مه‌روانیی سه‌ربه ناوچه‌ی شیێ-ی عه‌فرین ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
ناوی به‌شێك له ڕفێنراوان وه‌هایه: عه‌بدۆ، عارف محه‌مه‌د، ئازاد كه‌مال و كه‌مال محه‌مه‌د عه‌بدۆ كه خه‌ڵكی گوندی ئه‌نقه‌لێ-ن له‌گه‌ڵ خه‌لیل حه‌نان، هانی عه‌بدۆ سیدۆ، هه‌یسه‌م مه‌نان به‌كر كه خه‌ڵكی گوندی مه‌روانی-ن.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ڕایانگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی دارستانی ده‌وروبه‌ری گوندی كاخرێ-یان سووتاندووه.
s.m