دهۆک: لافاو دەیان ماڵ و ماشێنی کرد بەژێرەو ٤ کەسیش دیار نین
لە شاری دهۆک بەهۆی بارانی بەخۆڕ و هەڵسانی لافاو، زیاتر لە ۳۰ ماشین و ٥۰ خانووی هاوڵاتیان ژێر ئاوکەوتن و بەرگرى شارستانى شارەکەش دیار نەمانی چوار کەسی ڕاگەیاند.
لە شاری دهۆک بەهۆی بارانی بەخۆڕ و هەڵسانی لافاو، زیاتر لە ۳۰ ماشین و ٥۰ خانووی هاوڵاتیان ژێر ئاوکەوتن و بەرگرى شارستانى شارەکەش دیار نەمانی چوار کەسی ڕاگەیاند.
شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، بارانێکی بەخۆڕ پارێزگای دهۆکی هەرێمی بادینانی گرتەوە. بە گوێرەی کەشناسی دهۆک، نزیکەی ٥۲ ملم باران باریوە، ئەوەش لە چەندین گەڕەکی شاری دهۆک و ناوچەکانی دەوروەری لافاوی لێکەوتوەتەوە و زیانی مادی و گیانی بەدوادا هاتووە.
هەروەها لە ناحییەى فایدە، ۲ ماشێنی هاوڵاتیان لافاو بردونی و بەو هۆیەوە چارەنوسی ٤ سەرنشینیان نادیارە و پێدەچێت خنکا بن. هاوکات لە ناو شاری دهۆک ٣٠ ماشێن و ٥٠ خانووى هاوڵاتیان ژێر ئاوکەوتوون و زیانی مادی زۆریان لێکەتووە.
ئەمەو تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری خێرای دهۆک، بەهۆی نەبوونی دەرفەتی پێویست نەیاتوانیوە بە هانای لێقوماوانەوە بچن.
هـ.هـ