دوای لێدوانەکانی ئەردۆغان، هێرشەکانی داعش زیادی کردووە

چەتەکانی داعش، لەپاش کەرکووک، هێرشیان کردە سەر کفری-ش. لە هێرشەکەدا شوانێک کوژراو ٣پێشمەرگەش برینداربون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە 'هێرش لەسەر تورکمەنەکان جێگەی قەبووڵ کردن نییە' و باسی چەتەکانی خۆی لە کەرکووک کردبوو. دوابەدوای ئەو لێدوانەی ئەردۆغان، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کەرکووک و کفری. داعش، ڕۆژی ١٨ی شوبات/٢٩ی ڕێبەندان، هێرشی کردە سەر خاڵێکی کۆنتڕۆڵی حەشدی شەعبی لە باشووری کەرکووک. شەوی ڕابردووش هێرشیان کردە سەر قەزای کفری لە هەرێمی گەرمیان-ی سەر بە پارێزگای سڵێمانی لە باشووری کوردستان.

چەتەکانی داعش لە گوندی 'کوشەڵان'ی کفری، شوانێکی عەڕەبیان ڕفاند. هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەستیان بە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کرد. بەو هۆیەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەتەکانی داعش-دا شەڕ هاتە ئاراوە. لە کاتی شەڕەکەدا چەتەکانی داعش ئەو شوانە عەڕەبەیان کوشت و لەناوچەکە دوورکەونەوە.

جەماڵ باران، بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لە دەڤەرەکە، دەربارەی مژارەکە ئەو زانیارییانەی دا: ''لە گوندی کوشەلان، ٨چەتەی داعش، شوانێکی عەرەبیان ڕفاند. لەدوای ئەوە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە بۆ دۆزینەوەی شوانەکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان هێزەکانی ئێمە و چەتەکانی داعشدا شەڕ هاتە ئاراوە. چەتەکانی داعش هەڵاتن و لەسەر ڕێگەکە مین-یان چاند. بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینەوە ٣پێشمەرگە برینداربوون. پێشمەرگە بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکین".

لەنزیک پردێ/کەرکووک، داعشی لێیە

چەتەکانی داعش ١٨ی شوبات، هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی. لەو هێرشەدا ٢٧ئەندامی حەشد و ٨چەتەی داعش کوژرابوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی لەدژی داعش، ٢٧ی شوبات، چەتەکانی داعش-یان لە نزیک پردێ بۆردوومان کرد.

ئەوە یەکەمجار نییە کە دوای لێدوانی ئەردۆغان چەتەکانی داعش پەلاماری شوێنێک دەدەن و چەندین جار ئەو شتە لە ئەورووپا-ش ڕوویداوە. هەرە دوایی ئەردۆغان بە هێرشکردنە سەر عەفرین لە هەوڵی ڕێگریکردنە لە لەناوچوونی داعش لە سووریا.