دوایین بارودۆخی سووری ئامەد

ئاژانسی هەواڵی فورات بە وێنە دوایین ڕەوشی ناوچەی سووری ئامەد-ی خستووەتە ڕوو. ئەمە درێژماوەترین قەدەغەی هاتووچۆوە لە جیهان کە لە سووری ئامەدی باکوری کوردستان ڕاگەیەندراوە،

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە کە حکومەتی تورک لە سووری ئامەد قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە، ئاژانسی هەواڵی فورات بە وێنە دوایین دۆخی ئەو شارۆچکەیەی سەر بە ئامەدی ڕوماڵ کردووە.

http://www.rojnews.org/files/uploads/1e152f8af2.jpg

 

حکومەتی تورک خانووەکانی هاوڵاتیان لە گەڕەکەکانی حاسرلی، دابانوغڵو، جەواد پاشا، فاتح پاشا، جەمال یڵماز و ساڤاشی سووری ئامەدی ڕووخاندووە.

http://www.rojnews.org/files/uploads/6f03fb4912.jpg

لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەو گەڕەکانەدا بۆ ماوەی سێ مانگ خۆبەڕێوبەری ڕاگەیەندرا، سوپای تورک بە تۆپ و تانک و هەموو کەرەستە سەربازییەکانییەوە سووری گەمارۆدا و کۆمەڵکوژی لەو شارۆچکەیەدا پێکهێنا، ئێستا ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە شارۆچکەی سوور قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە و گوشار خراوەتە سەر ژیانی هاوڵاتیان.