دوایین پێشهاتەکانی دەڤەری زینی وەرتێ
هاوڵاتیانی دەڤەری زینی وەرتێ داوایان پێشکەشی هێزەکەی پارتی کردبوو لەو ناوچەیە بکشێتەوە بەڵام تا ئێستا هێزەکەی پارتی هیچ وڵامێکی داواکاریەکەی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەی نەداوەتەوە.
هاوڵاتیانی دەڤەری زینی وەرتێ داوایان پێشکەشی هێزەکەی پارتی کردبوو لەو ناوچەیە بکشێتەوە بەڵام تا ئێستا هێزەکەی پارتی هیچ وڵامێکی داواکاریەکەی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەی نەداوەتەوە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەریەک لە هاوڵاتیانی گوندەکانی دۆڵی پڵێنگان، دۆڵی شاورێ، دۆڵە ڕەقە و وەرتێ لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بوونی هێزەکانی پارتی لە زینی وەرتێ دەبێتە هۆکاری پشێوی بۆیە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بە داواکاریەکی فەرمی داوا لە هێزەکەی پارتی بکەن کە لە ناوچەکە پاشەکشە بکات، ئارامی بۆ ناوچەکەیان بگەرێتەوە.
بەڵام دوو ڕۆژ تێپەر دەبێت بەسەر داواکاری خەڵکی دەڤەری زینی وەرتێ و هێزکەی پارتی هیچ وەڵامێکی نەداوە بە خەڵکی دەڤەرکە، ئەوە لە کاتێکدایە هێزەکەی پارتی بەڵێنی ئەوەی دابوو کە وەڵامی هاوڵاتیانی دەڤەرکە بداتەوە.
هاوکات پێشووتری خەڵکی دەرڤەرەکە کاتێ داواکاریان ئاراستەی هێزکەی پارتی کردبوو ئاماژەیان بەوە کردبوو ئەگەر پاشەکشە نەکەن ئەوە بە فشار و خۆپێشاندانی مەدەنی ناچاریان دەکەن ناوچەکە جێ بهێڵن.
دەربارەی هەڵوێستی خەڵكی وەرتێ لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەیان پەیوەندیمان کرد بە کۆسرەت خدر یەکێک لەو کەسایەتیانەی لەسەر ناوی خەڵکی وەرتێ لەگەڵ کۆمەڵیک لە کەسایەتی تری ناوچەکە سەردانی هێزەکەی پارتیان کردبوو داواکاری کشانەوەی هێزەکانیان پێدابوون، ناوبراو ئەوەی پشت ڕاست کردوە تاکو ئێستا بە هیچ شێوەیەک هێزەکەی پارتی وەڵامی داواکاری ئێمەیان نەداوەتەوە، ئێمەش پێشتر بریارمان داوە، ئەگەر وەڵامان نەدەنەوە دەست بە خۆپیشاندان و فشاری مەدەنی دەکەین.
ز.ش