دوو ئەندامی تالیبان بە دەستی کچێکی بچووکی ئەفغانی کوژران
کچێکی بچووکی ئەفغانی بۆئەوەی تۆڵەی خانەوادەیەکی بکاتەوە کە لەبەرچاوی لە لایەن چەکدارانی تالیبانەوە کوژرابوون، دوو ئەندامی تالیبانی کوشت و چەند ئەندامێکی تالیبانیشی بریندار کرد.
کچێکی بچووکی ئەفغانی بۆئەوەی تۆڵەی خانەوادەیەکی بکاتەوە کە لەبەرچاوی لە لایەن چەکدارانی تالیبانەوە کوژرابوون، دوو ئەندامی تالیبانی کوشت و چەند ئەندامێکی تالیبانیشی بریندار کرد.
بەپێی وتەی بەرپرسانی خۆجێی ڕووداوەکە لە ویلایەتی گور هەفتەی پێشوو ڕوویداوە. حەبیبولڕەحمان مەلەکزادە بۆ ئاژانسی ئەی ئێف پی ڕایگەیاند، بە بیانووری هاوکاریکردنی حکومەت چەکدارانی تالیبان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندێک.
لە گوندەکە کەسێک لە ماڵەکەی هێنرایە دەرەوە و هاوسەرەکەشی بەرگری کرد و لە ئەنجامدا هەردووکیان کوژران.
مەلەکزادە وتی،" کچی بچووکی ماڵەکەش چەکێکی هەڵگرتووە و تەقەی لەو چەکدارانە کردووە کە دایک و باوکی کوشتوون و لە ئەنجامدا دوو چەکداری تالیبانی کوشتووە و ژمارەیەکیشی بریندار کردووە. بە پێی زانیاریەکان تەمەنی کچەکە ١٤ بۆ ١٦ ساڵە.
دواتر چەکدارانی تالیبان هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکە، بەڵام میلیشیاکان و خەڵکی گوندەکە هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
کچە بجووکەکە و براکەی کە لەو بچووکترە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری ئاسایشی حکومەتن.
ف.ق