دوو ئەندامی هەدەپە کە لە قەرس دەستەبەسەر کرابوون، زیندانی کران

لەو ٩ ئەندامەی هەدەپە کە هەشت ڕۆژ لەمەوبەر لە قەرس دەستبەسەر کرابوون، ئەمرۆ ڕەوانەی دادگا کران و هەر یەک لە سەلاحەدین دەنیز و محەدین ساین بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.

دوای ئەوەی ١ی تشرینی دووەم لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دا، پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەی قاخزمان و تیکۆر-ی قەرس هەڵکوتانە سەر چەندین ماڵ، ٩ ئەندامی هەدەپە دەستبەسەر کران و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەرسەوە بە شەو ڕەوانەی داواکاری گشتی کران.

لەناو ئەو کەسانەی ڕەوانە داواکاری گشتی کران، لەگەڵ هاوسەرۆکی شارەوانی باخارجخ ئەبوبەکر ئەرکمەن کە دۆسیەکەیان نەداوەتەوە، هاوسەرۆکی قاخزمان محەمەد ئالکان، سەڵاحەدین دەنیز، محیەدین ساین، ئەو ٩ کەسانەی وتەیان لێ وەرگیرا و ڕەوانەی دادگا کران.

سەڵاحەدین دەنیز و محیەدی ساین کە ڕەوانەی دادگا کرابوون، بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، ئەوانەی دیکەش ئازاد کران.