دوو ساڵ سزای زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووس ئۆروچ سەپێنرا

دوو ساڵ سزای زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووس عەزیز ئۆروچ سەپێنرا.

بە بیانۆی بڵاوکردنەدوەی هەندێک بابەت لە سەر میدیای کۆمەڵایەتی و بانگەشە بۆ ڕێکخستن لە ساڵی ٢٠١٧دا سکاڵا لەدژی عەزیز ئۆروچ تۆمارکرابوو. ئەمڕۆ ١٠ مین دانیشتنی دادگای لە ٩مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

ڕۆژنامەنووس لە رێگای سیستمی دەنگ و ڕەنگ لە زیندانی پیتی (ئێڵ)ی پاتنۆس بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد.

داوەر سزای ١٠ مانگ تا ٥ ساڵی بەسەردا سەپاند.

دواتر لیژنەی دادگا بە بیانۆی 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن' ٢ ساڵ و مانگێک سزایی زیندانی بەسەر عەزیز ئۆروچ دا سەپاند.

ف.ق