دوو چالاکی سیڤیل لە کەرکووک دەستگیر كران
٢ چالاکی سیڤیل بە ناوەکانی ئەدهەم جومعە و ڕزگار جومعە کە برای یەکن له شاری كه‌ركووك ده‌ستگیر كران و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بران.
٢ چالاکی سیڤیل بە ناوەکانی ئەدهەم جومعە و ڕزگار جومعە کە برای یەکن له شاری كه‌ركووك ده‌ستگیر كران و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بران.
دارۆ ڕزگار کوڕی یه‌كێك له‌و چالاكانه بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت: «بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەڵیان کوتایه سەر ماڵمان و ڕزگار جومعەی باوکم-یان دەستگیر كرد. لە هەمان کاتدا ئه‌و هێزه هەڵیكوتاوه‌ته سەر ماڵی مامم و ئەدهەم جومعەی ماممیان ده‌ستگیر كردووه.»
ناوبراو گوتیشی، هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه بۆ شوێنێکی نادیار براون و هیچ زانیارییەکیان لەسەریان نییه.
وابڕیاربوو هەردوو چالاکه سیڤیله‌كه‌ی شاری كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ له ساڵڕۆژی ڕووداوی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و كۆنتڕۆڵكردنی كه‌ركووك له لایه‌ن هێزەکانی عێراقه‌وه، چالاكییه‌كی مانگرتن ساز بكه‌ن و دژی ئەو کوشتن و تاڵانکارییانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له سایه‌ی حکومی سەربازی سەر شارەکە ڕوویداوه و به‌رده‌وامه، بوه‌ستنه‌وه.
s.m