دوو کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

لە مەریوان لەکاتی هێرشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران دوو لە کۆڵبەرەکان لە چیا دەکەونە خوارەوە بریندار دەبن.

 

لە سنورەکانی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد بەهۆی هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە ناچاری هەڵهاتن بوون و بەو هۆیەشەوە دووان لەوان لە بەرزاییەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و ژیانیان لەدەستداوە.

راگەیەندرا: سەعید پیریی، تەمەن ٢٨ ساڵان پاش کەوتنەوە خوارەوە لە لای ملییەوە تووشی ئازار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سنەدا چارەسەریی پزیشکیی بۆ دەکرێت.
هەروەها، فەرهاد دەستووریی، تەمەن ٣١ ساڵانیش، بەهەمان شێوە بریندار بووە و لە ئیستادا لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی مەریوان چارەسەریی پزیشکی بۆ دەکرێت.

هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە سنوورەکانی مەرگەوری سەربە ورمێ، هێزە سەربازییەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا ٣٠ ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە کوژراون، هێزە سەربازییەکان دەستیان بە سەر بار و کەلوپەلەکانی کۆڵبەرەکاندا گرتووە.