دوورگە مێژووییەکە وێران بووە
گۆڕستان و ماڵە مێژوویەکانی ئەرمەنییەکان لە دوورگەی ئاختاماری وان کە گوایە دەپارێزرێن، وێران بوون.
گۆڕستان و ماڵە مێژوویەکانی ئەرمەنییەکان لە دوورگەی ئاختاماری وان کە گوایە دەپارێزرێن، وێران بوون.
گۆڕستان و ماڵە مێژوویەکانی ئەرمەنییەکان لە دوورگەی ئاختاماری وان کە گوایە دەپارێزرێن، وێران بوون.
بەشێک لە کلتوری ئەرمەنیەکان لە دوورگەی ئاختاماری شاری وان-دایە. شوێنەواری مێژووی و پەرستگەی مێژوویى و شوێنەواری خانوو و بینا وگۆڕستانى میژوویى تێدایە. پاشا ڤاسپوراگان گاگیک لە ساڵی ٩٠٠ی زاینییدا دوورگەی ئاختەماری کردبوویە پایتەختی پاشایەتییەکەی. دواتر پاشا گاگیک لە دورگەکەدا شارۆچکەیەکی نوێ و کۆشکێک و بازاڕێک و بەنداوێکی دروست کرد. تاوەکو سەدەی ١٦ی زاینیی لە دورگەی ئاختامار هاوڵاتییانی مەدەنیی دەژیان. شاری ئاختامار لە ساڵی ١٥٣٥دا لە جەنگی نیوان عوسمانیەکان و سەفەویەکاندا وێران کرا.
پاش قڕکردنی ئەرمەنییەکان دورگەی ئاختامار مرۆڤی تێدا نەما
پاش سەدەی ١٦ی زاینیی جێگە و واری هاوڵاتییان لە دوورگەی ئاختاماردا نەهێڵرا. هەتا کۆتایی سەدەی ١٩ نزیکەی ٣٠٠ کەسی لێ دەژیا. پاش جینۆسایدى ئەرمەنییەکان لە ساڵی ١٩١٥ دوورگەکە مرۆڤی تێدا نەما. بەشێک لە دەروازەی باشووری رۆژهەڵاتی دوورگەکە کە دروستکرابوو، لەناو نەچووە. بەلام شارۆچکەکە و کۆشک و بازاڕ و بەنداوەکە بەتەواوی لەناوچوون، گۆڕستانەکەشی زیانی بەرکەوتووە. ساڵانە دەیان هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانیی سەردانی دوورگەی ئاختامار دەکەن. جگە لە دەروازەی میژوویی ژمارەیەکی زۆر شوێنەوار و ماڵی ئەرمەنییەکان کە شوێنەواری میژوویین لە دوورگەکەدا هەن، بەڵام لە ئیستادا ئەو شوێنەوار و ماڵە مێژووییانە وێران بوون.
زۆربەی گەشتیاران روو لە دورگەی ئاختامار دەکەن
دوورگەی ئاختامار شوێنی سەرەکیی هەرێمەکەیە و زیاتر سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت. پارەیەکی زۆر لە گەشتیاران وەردەگیرێت، بەڵام تا ئێستا لەو بڕە پارە زۆرە یەک قروش بۆ خزمەتی ئەو شوێنەوارە گرنگە سەرف نەکراوە. تا ئێستا یەک کار و شوێنی شوێنەواری دوورگەی ئاختامار نۆژەن نەکراوەتەوە.
گۆڕستانی ئەرمەنییەکان وێران بووە
ئەو کەسانەی کە سەردانی دوورگەکە دەکەن نیگەرانن لە خەمساردیی دەسەڵات لەبەرامبەر ئەو شوێنەوارە گرنگە. هاوڵاتیان ئاشکرایان کردووە، کە چەند شوێنێکی دوورگەکە رووخاوە و بۆ ئاژانسەکەمانیان راگەیاند "دوورگەی ئاختامار شوێنێکی بێ هاوتایە و رەوشی مێژوویی و سروشتەکەی زۆر دڵڕفێنە. مرۆڤ لە شوێنە ئامادەیی دەبینێت و بەراستی جێگەی داخە کە بەمشێوە خەمساردییە لەم شوێنەوارە گرنگە نزیک دەبنەوە. زۆربەی شوێنەوارەکانی ئەم دوورگەیە رووخاون و ئەوانەشی کە بە ساغی ماونەتەوە لە رەوشێکی خراپدان و ئەگەری رووخانیان لێ دەکرێت. بەشێکی گەورەی گۆڕستانی ئەرمەنییەکان وێران بووە".
هاووڵاتییان جەختیشیان لەو راستییە کردەوە، کە تا ئێستا هیچ کارێک بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارە گرنگە نەکراوە، ئەوە لەکاتیکدایە کە پارەیەکی زۆریش لە گەشتیاران وەردەگرن. داواشیان کرد کە ئەو شوێنەوارە بپارێزرێت و دەستبەجێ هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە دەست پێ بکرێت.