دوومان: ئاکەپە دەیەوێت کۆمەڵگایەک دروست بکات کە سەری دابنەوێنێت

جازیا دوومان هاوسەرۆکی شارەوانی سارای کە بە ڕێژەی ٧٠٪ی هەڵبژێردرا بەڵام دەستبەسەر شارەوانیەکەیداگیرا ڕایگەیاند، دەسەڵات ناتوانێت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت، بە ڕێگای جیاوازەوە هێرش دەکاتە سەر ئیرادەی گەل.

لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ دا هەدەپە لە وان لەگەڵ گەورە شارەوانی وان ١٠ شارەوانی بەدەستهێنا. بەڵام لە هەفتەی سەرەتادا دەسەڵاتی ئاکەپە بە بیانۆی 'کاندیدەکان بە یاسایەک لەکار دوورخراوەتەوە' دەستی بەسەر شارەوانیەکانی، ئارتەمێتان. توشبا و ئەبەخدا گرت. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ دەست بەسەر گەورە شارەوانی وان و دواتر ٦ شارەوانی تری هەدەپەدا گیرا.

یەکێک لەو شارەوانیانەش، شارەوانی ناوچەی سارای بوو کە هەدەپە بە رێژەی ٧٠٪ دەنگەکان بەدەستیهێنابوو. هاوسەرۆکی شارەوانی سارای جازیە دوومان کە قەیوم لە جێگاکەی دانراوە، ڕایگەیاند، قەیوم ڕێبازی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانە کە کاتێک دەبینێت لەبەرانبەر ئیرادەی گەل بێهێزە دەست بەم کردەوانە دەدات.

'لە سارای پڕۆژەکان پێشکەش بە لایەنگرەکانیان دەکەن'

دوومان وتیشی، دەسەڵاتی ئاکەپە کە ناتوانێت بە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی ئەنجام بەدەستبهێنێت، بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەک دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت و وتی، "بە تایبەتی لە پلانی مەگەکەی ساڵی ٢٠١٤ دا هەوڵی ئەم کردەوانەیان دا. پلانی فشار و توندوتیژی و کوشتنی و تاڵانکردن... لە ڕێگای ئەو شارەوانیانەی کە قەیومیان لە جێگایان دانراوە دەیانەویت دەستکەوتەکانی گەل لەنابەرن. پڕۆژەکانی شارەوانی پێشکەش بە لایەنگرەکانیان دەکەن و بە نایاسایی ئەو کارە دەکەن. هەموو شتێک تاڵان دەکەن.

دوومان باسی ئەوەشەی کرد، کارمەند لە دەرەوە دەهێنن و بە تایبەتی کارمەندی سەربازی لە شارەوانیەکاندا دادەمەزرێنن و وتی، "بەم شێوەیە دەیانەوێت بە بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی ئیرادەی گەل تێکبشکێنن و ئاکەپە دەیەوێت کۆمەڵگایەک دروست بکات کە سەری دانەنێوێت."

ف.ق