دووهەمین گروپی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەی وان مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکرد

گیراوانی بەندیخانەی شاری وان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. مانگرتن لەخواردن لەلایەن گروپی دووهەمەوە بەردەوامە.

بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە بەندیخانەی ئەمنی وەزێدە، بەندیخانەی تیپی تا و لەبەندیخانەی تیپی ئیف-ی وان١٠ گیراوی سیاسی دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن. مانگرتنەکە بۆ ماوەی ٥ڕۆژ لەلایەن گروپی یەکەمەوە بەڕێوەچوو و ئیستاش گروپی دووهەم دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

لە ٣بەندیخانەی وان ٣٠گیراوی سیاسی دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

گیراوانی مەکەپە لە بەندیخانەی تیپی ئیف-ی تەکێرداغیش لەدژی گۆشەگیری دەستیان داوەتە مانگرتن لەخوارد.

ک-ش