دووەم حاڵەتى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند" لە چوارچێوەی خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە، تیمە پزیشکیەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای هەڵگرانی ڤایرۆسەکە و هەروەها چاودێریی ئەو کەسانە دەکەین، کە گومانیان لێدەکرێت هەڵگری ڤایرۆسەکە بن، کە ژمارەیان ٢٨٧٢ کەسە و لە ٣١ شوێنی جیاجیادا لە ژێر چاودێریدان".
ئەوەشی راگەیاند، لە ئێستادا ١٢٥٤ کەس لە ژێر چاودێری دەرباز بوون و چونەتەوە بۆ ماڵەوە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، کە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵای کردوەتەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا پشکنین بۆ ٧٢ گومان لێکراو ئەنجام دراوە و لە نێویاندا دەرکەوتووە یەک حاڵەت ئەرێنیە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. ئەو هاووڵاتییە ژنێکی تەمەن ٤٩ ساڵە و دانیشتوی شاری هەوڵێرە و ماوەیەک لەمەوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی سەردانی وڵاتی ئێرانی کردوە.
بەو پێیەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٠ حاڵەت و لە نێوانیاندا یەک کەسیش گیانی لە دەستداوە.
ژ.ت