دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی لە کەرکووک کرایەوە
لە شاری کەرکووک سەنتەری میتۆگرافی دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی بە هاوکاری «ئینگڵش زۆن» و ڕێکخراوی کۆکار کردەوە. بڕیاره فێستیڤاڵهكه ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
لە شاری کەرکووک سەنتەری میتۆگرافی دووەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی بە هاوکاری «ئینگڵش زۆن» و ڕێکخراوی کۆکار کردەوە. بڕیاره فێستیڤاڵهكه ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
ئەحمەد نەجم یهكێك له ڕێكخهرانی فێستیڤاڵهكه ڕایگەیاند، ئەم جۆرە فێستیڤاڵه زۆر گرنگە، ۲۹ فۆتۆگرافەر لە سەرانسەری عێراقەوە بەشداریان کردووە. گوتیشی، مهبهستمانه هەموو پێکهاتەكانی کەرکووک بەشداربن و بێن بۆ بینینی وێنەکان.
لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەمە یەکەمین فێستیڤاڵی لەو جۆرەیە كه لە شاری كهركووك ساز بكرێت. له مهڕاسیمی كردنهوهی فێستیڤاڵهكه ژمارەیەکی زۆری ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و هاوڵاتییانی شارەکە ئامادەبوون.
s.m