دڵبرین:حەفتانین دەبێتە گۆڕستان بۆ داگیرکەران

دونیا دڵبرین گەریلای یەژا-ستار رایگەیاند، هێزی گەریلا گورزی قوڕس لە داگیرکەران دەوەشێنێت و وتی، حەفتانی دەبێتە گۆڕستان بۆ داگیرکەران.

دونیا دڵبرین گەریلای یەژا-ستار ئاماژەی بەوە کرد کە رۆڵی ژنە گەریلاکان لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەدا، بۆ جەنگی حەفتانین روون و ئاشکرا بوو.

دونیا دڵبرین یەکێکە لەو ژنە گەریلایانەی لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی حەفتانیندا لە ناوچەی خانتور لە دژی سوپای داگیرکەری تورک جەنگاوە. دڵبرین رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەو هەموو دەرفەتە تەکنیکی و بوردومانە چڕانەی بۆ سەر ناوچەکە کردی، بەڵام رووبەرووی خۆڕاگریەکی مێژوویی گەریلاکان بووەوە و وتیشی:"هەر رۆژەو خۆڕاگریی گەورەتر دەبوو، بڕواشمان زیاتر بە سەرکەوتن هەبوو و رۆژ بە رۆژیش تەکنیکی دوژمن پوچەڵ دەبووەوە. دڵسۆزی هاوڕێکانمان، مۆڕال و هاندان و بڕوا بەخۆبوون، ئەم خۆڕاگریەی گەورەتر کرد."

دڵبرین هەروەها تیشکی خستە سەر ئیرادەی پۆڵایینی گەریلا و رایگەیاند، گەریلاکان گورزی قوڕسیان لە داگیرکەراندا و وتی:"لە سەنگەرەکاندا هیچ شتێک پیرۆز نیە وەکو شەڕکردن و شەهیدبوون و خاوەنداریکردن لە هیوا و ئاواتەکانی شەهیدان. ئێمە دەزانین کە سەردەکەوین. بڕوای تەواومان بەمە هەیە. حەفتانی بۆ داگیرکەران دەبێتە گۆڕستان."

گەریلا دڵبرین هاوکات راشیگەیاند، لەو خۆڕاگریەدا ژنان رۆڵی پێشەنگ دەگێرن و وتیشی:" لە بەکتۆریا، دووپشک، شەهید ڤیان، پیربولا و شەشدارا، هەڤاڵانی ژن رۆڵێکی گەورەیان بینی. رۆڵی هەڤاڵانی ژن لە سەرلەنوێ بونیادنانەوەدا لەگەڵ جەنگی حەفتانین، روون و ئاشکرا بوو. کاتێک شەهیدیشمان دەدا، ژنە گەریلاکان بە رۆڵێکی گەورەوە دەجوڵانەوە. لەسەر رێچکەی ئەوان، جەنگی حەفتانین سەردەخەین."

ز.ش