دۆخی خراپی ئاوەرەکانی چیای شەنگال لە وەرزی زستاندا

بە بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵی شەنگال ژیانی ئاوارە ئێزدییەکانی چیای شەنگال بەهۆی نەبوونی گەرمکەرەوە

بەهاتنی وەرزی سەرما و بارینی یەکەم بەفری زستان لە سەر چیای شەنگال گوزەرانی  خەڵک لەسەر چیای شەنگال  دژوارتر ئەبێت.

هەزاران بنەماڵەی  ئێزدیی لە چیای شەنگال لە دۆخێکی زۆر دژواردا دەژین، ئەو دۆخە بەتایبەتی لە زستاندا بەهۆی نەبوونی  خانو بەرە و کەرەستەی گەرم کەرەوە و نەبونی سوتەمەنی پێویست  زۆر زەحمەت تر ئەبێت .

زۆربەی ئەو خانەوادانە لە ناو چادرەکاندا دەژین، بە بارینی بەفر پێویستییان بە هاوکاری هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لە سەرمای پاش بەفر بپارێزن.

دوای رزگارکردنی شەنگال خەڵک چاوەروانی نۆژەنکردنەوەی  شەنگال و گوندەکانی دەوروبەرن بەڵام تا ئیستا هیچ هەنگاوێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال نەنراوە.

ک ـ ش