'دۆزدار حەمۆ جەنگاوەری پێشەنگی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو'

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، عەبدولڕەحمان حەمۆ (دۆزدار حەمۆ) فەرماندەی پەکەکە، کادێر و جەنگاوەری پێشەنگ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە لەبارەى شەهیدبوونی دۆزدار حەمۆ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بەهۆی شەهادەتی هاوڕێ دۆزدارەوە ئازارەکەمان زۆر قورسە، بەڵام بە لە ئەستۆگرتنی کار و ئەرکەکانی، بە هێنانەدیی ئامانجەکانی، بە درێژەدان بە رێگاکەى و تێکۆشانەکەى دەتوانین کەمێک لەو ئازارە کەم بکەینەوە. بە گەورەکردنی تۆڵە لە دوژمنان، بە هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و بە ئازادیی رێبەرەکەمان و کوردستان ئێمە دەتوانین ئازارەکەی خۆمان کەم بکەینەوە".

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدان راشیگەیاند "دۆزدار حەمۆ (عەبدولڕەحمان حەمۆ) فەرماندەی هێژای حیزبەکەمان، کادێری جەنگاوەر و پێشەنگ و کۆموناڵ، نوێنەری زیندووی بەها مێژووییەکان، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. لە کەسایەتی بنەماڵەى هەڤاڵ دۆزداردا سەرەخۆشی لە گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان، حیزبەکەمان، هاوڕێیانمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین".

ئەوەشی راگەیاندووە "پەکەکە حیزبی پێشەنگی گەلی کوردستان بەردەوامە و درێژە بە تێکۆشانی سەد ساڵە و سەدە دەدات. ئەو تێکۆشانە لە باکوورەوە دەستیپێکرد و بە خێرایی بە هەموو کوردستاندا بڵاوبوویەوە، لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهاندا بە خێرایی خۆی گەیاندە کوردان، بووە حیزبی پێشەنگ و گەلی کوردستان خاوەنداریی لێکرد.

بە ژیانی و بە بەشداربوونی و بە کردەوە بووە پێشەنگی ژیانی ئازاد

 لەبەر ئەو هۆکارانە پەکەکە بووە تاکە هێز، کە کوردە ئازادەکان دەژییەنێتەوە، دەیانپارێزێت و نوێنەرایەتییان دەکات و بەو شێوەیە بووەتە حیزبی پێشەنگی گەلی کوردستان و بووە بە گەل، لە ناو گەلی کوردستاندا جەنگاوەرانی بە دڵە گەورەکانیانەوە ئافراندووە، کە خۆیان لەگەڵ گەلەکەیان کردووە بە یەک و ئاوێتەى گەلەکەیان بوون. هێڵی پەکەکە، نمونەى زۆر هێژای ئەو مرۆڤانە و ئەو کەسایەتییە مێژووییانەى کۆمەڵگەى هێناوەتە پێشەوە. هەروەها شەهیدانمان بە کەسایەتییە مێژووییەکان و کۆمەڵایەتییەکانیان، بە کردەوە، بە ژیانی خۆیان، بە هەڵوێست و بە رەنجی خۆیان لەناو حیزبدا بوونە ئەو هێزە، کە حیزبی بە ئێستا گەیاندووە و گەورەیان کردووە و درێژەیان پێداوە. گەلی کوردستانی بەرخودێر بە مێژووە دێرینەکەى لە بەرخودندا، بە کۆمەڵگەبوونی خۆی، بە رەنجدەربوونی لەگەڵ پەکەکە، بەها مرۆڤایەتییەکانی سەردەم و هاوچەرخیشی بە زیادکردن بە کۆمەڵگەبوونی خۆی، بە بانگەشە و ئیدعای پێشەنگایەتیی ژیانی ئازاد و مرۆڤایەتی جیهان دەکات. ئەو ئیدعا و بانگەشەیەی پەکەکە، بە هۆی رێبەر ئاپۆ و شەهیدەکانمانەوەیە. هەڤاڵمان دۆزدار حەمۆ بە ژیانی خۆی، بە بەشداربوونی، بە کردەوەکانی بووە یەکێک لەو هاوڕێیانە، کە بەو ئیدعا و بانگەشەیەوە ژیا.

بە هەڵوێستی جەنگاوەربوونی خۆی بووە پێشەنگ

دۆزدار حەمۆ ساڵی ١٩٦٩ لە عەفرین لە دایکبووە. وەک دەزانرێت عەفرین ناوەندی کولتورێکە کە بەهاکانی ئازادیی کورد، بەهاکانی شۆڕشی کولتوری، بەهاکانی بڕوابوون بە ئاری بوونی تیدا دەپارێزرێت و گەورە دەکرێت. عەفرین بە تەنها خۆی کوردستانە. کولتوری کۆمەڵگەى ئەخلاقی و پۆلەتیک و سیاسییە، کە پاراستنی و ژیانەوەی لەگەڵ پەکەکە ئاوێتە بووە، بە بەهاکانی بەرخودانی کردووەتە هەرمان و هەمیشەیی، ئەو کوردە ئازادانە کە لە کۆمەڵگەى عەفرین دا دەرکەون، خۆیان بە ئاستێک گەیاندووە کە ببنە مرۆڤی نمونەیی سەردەم. هاوڕێ دۆزدار بەو بەها و نرخە کۆڵایەتییانەوە گەورە بوو، لە قوڵاییەوە بە خاکی خۆیەوە پەیوەستە، بەها کۆمەڵگەییەکانی لە پێش هەموو شتێکەوە وەرگرتووە، بە یەکبوون و خۆ ئاوێتەکردن لەگەڵ هەموو پارچەکانی کوردستان لە بەرزترین ئاستی ژیانیدا، بە هەڵوێستی جەنگاوەری پێشەنگ، هەموو ژیانی خۆی کردە فەرماندەیەکى نمونەیی. هەر لە گەنجیدا سیاسەتی پاکتاوکردنی سەر کوردستانی بینیوە و بۆ ئازادیی کوردستان بڕیاری تێکۆشانی داوە و ساڵی ١٩٩٠ بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو. دوای بەشداربوونی چووە گۆڕەپانی رێبەرایەتی، لە رێبەر ئاپۆوە پەروەردەی ژیان و تێکۆشانی وەرگرت و بە پێداگری و ئیدعاوە تێکۆشانی گەش کرد. بە حەماسەت و ورەی ئەو پەروەرانە، کە لە رێبەرایەتیی وەریگرتبوو، بە تامەزرۆیی تێکۆشان لە ساڵی ١٩٩٢دا چووە چیاکانی کوردستان. ساڵەهای ساڵ لە قورسترین هەلومەرج دا شەڕڤانیی کرد، لە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵاتدا ماوەتەوە و تێکۆشاوە، هەر لە گەنجێتیدا بە کەسایەتی و هەڵوێستی خۆی فەرماندەبوونی پێکهێنابوو. چەندین ساڵی دوور و درێژ لە گۆڕەپانی خەباتی سەربازی دا بوو، فەرماندەیی کرد و بەشداری چالاکییە لە ئەژمار نەهاتووەکان بووە و بەو ئەندازەیە کە بۆ هەموو گەنجێکی کورد ببێتە نمونە، تۆڵەى لە دژومن کردووەتەوە. مۆری خۆی لە چەندین سەرکەوتنی گەورە داوە، لە پێش هەموو شتێکەوە بە کەسایەتیی خۆی، دواتریش بە بڕواوە بەشداریی لە هەموو ئاستەکانی ژیان دا کردووە. بەو قوڵایی و هۆشمەندییەوە بەڕێوەبەری و پێشەنگایەتیی چەندین خەباتی کردووە.

چەندین ساڵ بەرێوەبەری خەباتی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بوو

هاوڕێ دۆزدار هەم فەرماندەیەکى زیرەک و پێشەنگ بوو هەمیش مامۆستایەکى زیرەکی بیر و رامان بوو. بە نووسینەکانی، هەڵبەست، شیکارییە سیاسییەکانی، بە هێز و توانا گەورەکەى لە پڕوپاگەندەکردندا، مرۆڤ، ژیان و جیهان وەک ئەوەى کتێبێک بێت دەخوێندەوە و ئەوەى دەیخوێندەوە بە شارازاییەوە دەیتوانی شیی بکاتەوە و بیگێڕێتەوە. چەندین ساڵی دوور و درێژ بەڕێوەبەری خەباتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنى گەل (هەپەگە)ی کردبوو و لە قۆناغە قەیراناوی و ئاڵۆزەکاندا بە ئەرکە گرنگەکان هەڵدەستا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشدار بووە لە خەباتی کۆمەڵایەتیدا، لە خەباتی پڕوپاگەندەدا، لە خەباتی دیپلۆماسیشدا و بووە بە خاوەن هەڵوێستێک، کە کاتیک حیزب پێویستی پێی بوو بێت لە هەموو شوێنێکدا بۆ ئەرک ئامادە بووە. هاوڕێیەکى لەو شێوەیەمان کە لە کەسایەتیی خۆیدا و بەو ئەندازەیە، کە بەها کۆمەڵایەتییەکانی کوردی ئازاد نوێ و رۆژانە دەکردەوە و هەروەها لەسەر پێگەیاندنی بەها هاوبەشەکانی کورد، تورک و عەرەب خۆی گەورە و پەروەردە کردبوو، بەو شێوەیە بووە مرۆڤێکی نمونەیی نەتەوەی دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە پێکهاتنی شۆڕشی رۆژئاوادا حەماسەتێکى زۆر گەورەی وەرگرت، زۆرترین رەنج و فیداکاریی بۆ ئەو شۆڕشە خستەکار. بە ناسنامەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بۆ خۆی ئافراندویەتی، بۆ ئەوەى رەنگی شۆڕش دەربکەوێت، لە گەشبوونی هێزی بونیاتنەری شۆڕشدا بووە خاوەن رەنجێکى زۆر گەورە. هاوڕێیەتی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن، ئەوی لە ناو کۆمەڵگەى هاوڕێیاندا کردبوو هاوڕێیەکى بەهادار، لەو رووەوە ئاستێکى زۆر گەورەی هاوڕێیەتی لە رێبەرایەتییەوە بۆ خۆی دەستەبەر کردبوو و بە دەستیهێنابوو. هاوڕێ دۆزدار کەسایەتییەکى کۆمەڵایەتی بوو، کە بە دەم بە پێکەنین بوونی خۆی و لە دیالۆگیدا لەگەڵ هەر کەسێدا، بە تێگەیستنی کۆمەڵایەتیی پۆزەتیڤ و ئەرێنی و هەم لەگەڵ هاوڕێکانیدا و هەم لەگەڵ گەلدا توانیبوی پەیوەندی هاوبەش و شایستە دروست بکات.

بە هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم، بە ئازادیی کوردستان و رێبەرەکەمان دەتوانین ئازارەکەمان کەم بکەینەوە

بەهۆی شەهادەتی هاوڕێ دۆزدارەوە ئازارەکەمان زۆر قورسە، بەڵام بە لە ئەستۆگرتنی کار و ئەرکەکانی، بە هێنانەدیی ئامانجەکانی، بە درێژەدان بە رێگاکەى و تێکۆشانەکەى دەتوانین کەمێک لەو ئازارە کەم بکەینەوە. بە گەورەکردنی تۆڵە لە دوژمنان، بە هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و بە ئازادیی رێبەرەکەمان و کوردستان دەتوانین ئازارەکەی خۆمان کەم بکەینەوە. خاوەنداریکردن لە یادی هاوڕێ دۆزدار حەمۆ شکاندنی گۆشەگیرییە، هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمە، پێکهینانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ و کوردستانە، بەجێهێنانی شۆڕشی نەتەوەى دیموکراتیکە. خاوەنداریکردن لە یاد و بیرەوەریی هاوڕێ دۆزدار حەمۆ خاوەنداریکردن و پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوایە، بونیاتنان و چەسپاندنی نەتەوەی دیموکراتیک و گەورەکردنی شۆڕشە.

شەهیدەکانمان پێشەنگی راستەقینەی شۆڕشەکەمانن. بەها نەمرەکانمانن، کە رۆژانە ئێمە بەڕێوەدەبەن، رێگامان پیشان دەدەن، ئەرکی مێژوویی گەلەکەمان سات بە سات دەگێڕینەوە. هۆشمەندیی شەهیدان، کە رێبەر ئاپۆ لەناو حیزبەکەماندا ئافراندویەتی، لەگەڵ واتا گەورەکانیدا و هەروەها لە هەڵوێست و تێکۆشاندا خاوەن واتایەکی گەورەن. بۆیە شەهیدانمان دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتومانن.

ئیلهامی لە شۆڕشی رۆژئاواوە وەرگرت، پێی بە جۆش و خرۆش بوو، بە تەواوەتی هاوکاریی کرد

هەر وەک هاوڕێیانی شەهید بە رێبەر ئاپۆیان وتوە، ئێمەش لە حوزوری بنەماڵەى شەهیدان و گەلەکەماندا ئەوە دەڵێن: خەمتان نەبێت، بەجێهێنانی پارادیگمای رێبەر ئاپۆ لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازادکردنی کوردستان و ژیان لەگەڵ رێبەری ئازاد، تاکە ئامانجمان دەبێت. ئێمە بەرخودان رۆژ بە رۆژە گەورەتر دەکەین، نمونەى مرۆڤە ئازادەکان و ژیانی ئازاد زیاد دەکەین، هەم ببن بە هێزی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن هەمیش هێزی بونیاتنانی کۆمەڵگەکەى خۆمان. ئەو بەڵێن و پەیمانەى کە بە شەهیدانی دەدەین، ئەو بەڵێن و پەیمانەیە، کە بە گەلەکەمان، رێبەرەکەمان و مێژووی دەدەین.

هاوڕێ دۆزدار ئیلهامێکى گەورەی لە شۆڕشی رۆژئاواوە وەرگرتبوو، پێی بە جۆش و خرۆش بوو، بە رەنجی خۆی بە تەواوەتی هاوکاریی دەکرد. هۆشمەندیی کۆمیناڵ و کار و کۆمەڵگەبونی عەفرین لە ژیانیدا دیار و چارەنوسساز بوو. زۆر دڵسۆزی خاک، کولتور و کۆمەڵگەبونی عەفرین بوو. باشترین وەڵامدانەوە بۆ یادی هاوڕێ دۆزدار ئەوەیە، کە تۆڵەى عەفرین بکرێتەوە و عەفرێن ئازاد بکرێت و سەرلەنوێ بگۆڕدرێت بۆ جوانترین گۆڕەپانی ژیانی ئازاد.

لە کەسایەتیی هاوڕێ دۆزدار حەمۆدا ئێمە جارێکیتر لە بەرامبەر شەهیدانماندا بە رێزەوە، بە خۆشەویستی و منەتەوە سەرمان دادەنەوێنین، جارێکیتر بەڵێنەکەمان بۆ کوردستانی ئازاد و رێبەری ئازاد دووبارە دەکەینەوە. لە پێش هەموانەوە، گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان، داوا لە هەموو گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەى کورستان، کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی ژنان و گەنجان دەکەین، کە لە دژی فاشیزم تێبکۆشن، بەرەی تێکۆشان گەورە بکەن، کۆتایی بە گۆشەگیریی رێبەرایەتی بهێنن، فاشیزم هەڵوەشێنن، تۆڵەى شەهیدان بکەنەوە و رێبەریی ئازاد و نەتەوەی دیموکراتیک لە کوردستانی ئازاد بونیات بنێن".

ژ.ت