هاوڵاتی ئیبراهیم تۆكتاش كه له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شاری نسێبینی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌ستگیركراوه، ئه‌مڕۆ له دانیشتنی دادگه‌دا وته‌كانی لێ وه‌رگیرا و ڕایگه‌یاند: خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی یه‌كێتی به ئامانج ده‌گرێت.
له ناوچه‌ی نسێبینی سه‌ر به مێردین، له دوای به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌ل و هێرشی قڕكردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا، دۆسیه بۆ ٥٠ كه‌س كراوه‌ته‌وه كه له ٢٥ی ئایاری ٢٠١٦ ده‌ستگیراون.
«كورد له‌پێناو چاره‌نووسی خۆیان بوون به خاوه‌ن هێز»
هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی نسێبین به ناوی ئیبراهیم تۆكتاش له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌دا له میانه‌ی خۆپاراستن باسی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی كرد.
تۆكتاش ڕایگه‌یاند: له زۆر ده‌ڤه‌ری جیهان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه و كوردانیش له بواره‌كانی كولتوور، ئایدیۆلۆژیا و سه‌ربازی بوونه‌ته خاوه‌ن هێز.
«ئه‌و كوردانه‌ی كه ده‌شت و چیاكانیان سووتێنران و داگیركران، ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن ئێمه‌ش هه‌ین. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی تاكڕه‌وی قبووڵ ناكات و وه‌ك مردن و له‌ناوبردن سه‌یری ده‌كات. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی گه‌ردوونییه، له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك هه‌وڵ ده‌دات كۆمه‌ڵگه له دژی ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات و گرنگی به‌مه بدات. له‌و شوێنه‌ی كه ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، پێویسته له‌وێ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل خۆی بپارێزێت. ڕاسته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی له لای گه‌لی كورد سه‌ریهه‌ڵدا و بوو به ڕۆژه‌ڤ، به‌ڵام بناغه‌كه‌ی كۆمهڵایهتیبوونه. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه.»
«بۆ مرۆڤایه‌تی شه‌رمه به‌ڵام بۆ كوردان سه‌ربه‌رزییه»
تۆكتاش له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، گه‌لی كورد له سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا هه‌وڵ ده‌دات هه‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و وتی: ئه‌مه بابه‌تێكه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌رمه، به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد تێكۆشانی سه‌ربه‌رزییه. بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، پێویستی به قانوونی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته هۆشمه‌ندییه‌كی دیموكراتیانه هه‌بێت.
«پێویسته زمانی زكماكی له هه‌موو شوێنێك بپارێزرێت»
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی نسێبین سه‌رنجی خسته سه‌ر فشاره‌كانی سه‌ر زمانی كوردی و وتی: پێویسته زمانی دایك بكرێته فه‌رمی و بپارێزرێت. له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به كوردی قسه بكرێت و بنووسرێت. ئه‌مه سرووشتیترین مافی كوردانه. پێویسته هه‌لومه‌رجی ئازادیی كولتووری كوردان باش بكرێت.
«خۆپاراستن به‌ته‌نیا له بواری سه‌ربازی نییه»
ئیبراهیم تۆكتاش ده‌رباره‌ی سیسته‌می كۆنفیدرالیزمی دیموكراتی قسه‌ی كرد و وتی: خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و كۆنفیدڕالیزمی دیموكراتی له یه‌كتر جیاواز نین. له سرووشتیشدا پاراستنی ڕه‌وا هه‌یه. مرۆڤ ده‌توانێت سه‌دان نموونه له‌سه‌ر زینده‌وه‌ران بۆ ئه‌مه بێنێته‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییشدا ئاستی پاراستنی ڕه‌وا ببینێت. پاراستنی ڕه‌وا ته‌نیا خۆڕێكخستنی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو خۆڕێكخستنه له هه‌موو بواره‌كاندا. یه‌په‌سه، هێزی پاراستنی ڕه‌وایه و هێزی پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه.
s.m