دیسان تیرۆری دەوڵەتی ئاکەپە، لە موش ٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران

لە ناوچەی گمگمی شاری مووشی باکوری کوردستان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپەدا، ٣ کەس لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیر کران.

ئۆپڕاسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵان-ی رژێمەکەی ئەنکەرە، لە کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکرد و لە ئەنجامدا ئاتیک یڵدز هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان-هەدەپەی ناوچەی گمگم و ئەنگول چیچەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کە قەیوم لە پۆستەکەی جێگیر کراوە و هەروەها بەکتاش هان بەڕێوەبەری پێشووی ناوچەکە و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەکە دەستگیر کران.

هۆکاری دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

ز.ش