دیمه‌نی تێكشكاندنی تانكێكی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ عه‌فرین

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی كوردۆی ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین تانكێكی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند. دیمه‌نی كاتی تێكشكاندنی تانكه‌كه‌ گه‌یشته‌ ناوه‌ندی هه‌واڵه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات.

دیمه‌نی تێكشكاندنی تانكه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی بلبلێی عه‌فرین...

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ له‌ گوندی دیكمه‌تاشی ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین، ٢ تانكی سوپای توركیای داگیركه‌ریان تێكشكاند.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش، سوپای توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی ئووم هۆلش و كه‌فه‌رنه‌سا، هه‌روه‌ها هه‌رێمی تل ڕه‌فعه‌تی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌هبا. شه‌ڕڤانان توانییان گورزێكی كوشنده‌ له‌ سوپای توركیا بده‌ن و له‌وێش ٢ تانكی دیكه‌ی داگیركه‌ر تێكشكێنران.

ش. م