گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژاستار ڕۆژی ٢٧ی نیسان\٦ی بانه‌مه‌ڕ له دژی سه‌ربازانی توركیا كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان جێگیر بووبوون، له ٨ قۆڵه‌وه چالاكییان ئه‌نجامدا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: «هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٧ی نیسان\٦ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٢ له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گردی لێلیكان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له ٨ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و له ٢ لاوه گه‌یشتنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان. هێزه‌كانمان خۆیان گه‌یانده سه‌ر گرده‌كه و له نزیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان و ٧ سه‌نگه‌ریان تێكدا و ٣٤ سه‌رباز كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.»
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه:
s.m