"دەبێت کولتورى بەرخودانى نێونەتەوەیى بئافرێنین"

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا رایانگەیاند، ژنان خاوەنی ئەو هێزەن، کە هەبوون و بەرخودانى خۆیان لە هەموو شوێنێکدا دەچەسپێنن. راشیانگەیاند، دەبێت کولتورى بەرخودانی نێونەتەوەیى بئافرێنرێت.

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیى ژنانی زەحمەتکێش بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوان و رایانگەیاند، دەبێت ژنان لەسەر دەستى خۆیان خۆپیاراستنى ژیان بئافرێنن.

دۆرشین شەڕڤان گەریلای یەژاستار رایگەیاند، سیستمی کاپیتالیست ناسنامە و بەهاکانی ژنان رۆژ لە دواى رۆژ لە ناو دەبات و وتی "دەبێت ژن لە دژی ئەوە بەشداری هێڵ و ریزەکانی بەرخودان ببن. دەبێت هەموو ئاست و جومگەیەکى ژیاندا رەنج و دەنگی ژنان هەبێت.

ژنێکى ئازاد، پیاوێکى ئازاد بە فەلسەفی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی دێت. ژنان دەتوانن لە هەر گۆڕەپانێکدا ناسنامەى ئازادی خۆیان بچەسپێنن و هەمیشەیی بکەن و بوون و بەرخودانی خۆیان بسەلمێنن. رەنج و ئازادیى ژن دەبێت تەنها لە ٨ی ئاداردا نەبێت. ژن پارچەیەکى ژیانە. ژن دەبێت بە خۆپاراستن ژیان لەسەر دەستی خۆی بونیات بنێت".

سیابەند کۆچەر گەریلای هەپەگە سەرنجی خستە سەر کولتور و نەریتى بەرخودان لە چیاکانى کوردستان و رایگەیاند، ئازادیى ژن و پیاو پێکەوە بەستراوەتەوە. کولتوری کۆمەڵگە بە بەها ئەخلاقی و سیاسییەکان دەوڵەمەند دەکرێت.

کۆچەر راشیگەیاند "دەبێت مرۆڤ ئەو زیانانەى کە سیستمى دەسەڵاتدار خوڵقاندووە بە باشی راڤە بکات. ئازادیی ژن بە ئازادیی پیاو پیاو دەبێت. ئازادیی هەر دوو زایەندەکەش ئاستی کۆمەڵگە نیشان دەدات. ئێمە شەڕڤانانی ئازادی رەنجی ژن و بەهاکانی کۆمەڵگەى و گەلان دەبینین و بەرخودانمان لە چیاکانى کوردستان درێژە پێدەدەین. ئێمە دەمانەوێت شوێن هەڵگری ساراکان، کلارا زیتکینەکان، فیدانەکان، زیلانەکان، رۆزا لوکسمەمبورگەکان بین، بۆیە داواتان لێدەکەم بەشداری ریزەکانى ئەم بەرخودانە پیرۆزە ببن".

'بێ هاوژینى ئازاد نابێت'

دەستیرا زاگرۆس گەریلای یەژاستار لەبارەى هاوژینى ئازادەوە قسەى کرد و وتی "بۆچوونی ئێمە بۆ ئازادی جیاوازە، ئایدۆلۆژی و نەخشەی رێبەرایەتى هەیە، کە هەموو جیاوازییەکان، مافی گەلانى بندەست و زمانەکانی گەردوونی لە ناودایە".

زاگرۆس وتیشی "سوودوەرگرتن لە بۆچوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە مانای شەڕڤانی ئازادی، نوێنەرایەتیى راستى. بۆ ئەوەى مرۆڤ هاوژیانى ئازاد بەجێبهێنن، دەبێت لە پێناو ئەو بەها گەورانەدا شەڕ بکات. ئەگەر مرۆڤ لە چوارچێوەى تێزەکانى ئازادیدا شیکاری بۆ بەهاکان بکات، ئەو کاتە ئەوەى بۆ روون دەبێتەوە ئەوەى بەهاکانى کۆمەڵگەى کوردی پێشخست رەنجی ژنان و بەرخودانی ژنان بووە. لە ناو بەرخودانى پەکەکەدا بەرخودانى ژنان جێگەیەکى گرنگی هەیە. بۆچوونی پیاوانیش دەگۆڕێت. لە کوردستان، لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا قەیران و ئاڵۆزییەک کە سەرچاوەى لە زیهنیەتى سەردەست و دەسپۆتەوە گرتووە هەیە. ئەوانەى بە دواى راستیدا دەگەڕێن دەبنە شەڕڤانی ئازادی. لە چیاکانى کوردستان ژنان بە هەموو شێوەک تێکۆشانێکى پیرۆز و گەورە بەڕێوەدەبەن. پیاوی ئازاد بە ژنی ئازاد دروست دەبێت. ئێمە بەوە دەڵێین، هاوژینی ئازاد. شەڕڤانانی ئازادی دەبێت هاوژینى ئازاد بۆ خۆیان بکەنە پێوەر، بێ هاوژینى ئازاد نابێت".

'ژنانى کورد هێزی بونیاتنانی ژیانن'

فەداکار ردڤان گەریلای هەپەگە رایگەیاند، ٨ی ئادار رۆژی جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش هەڵگری مانای زۆر گەورەیە و وتی "هەموو کات کۆمەڵکوژی، زەحمەتی و قڕکردن بەسەر گەلی کورددا هێنراوە. تێکۆشان و بەرخودانى ژنان بۆ ئامانجی گەورە بەڕێوەدەچن. ژنانی کورد بە بەرخودانەکەیان بوونەتە سەرچاوەی سوودبەخشین بە ژنانی جیهان. ژنانی کورد ژمارەیەکى زۆر گۆڕانکاریی گەورەیان ئەنجانداوە و هێزی بونیاتنانی ژیانن".

فەداکار ردڤان ئەوەشی راگەیاند، شەڕڤانانی ئازادی بە بەرخودانی خۆیان لە چیاکانی کوردستان بەرخودانیان لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکانى ژیاندا بڵاوکردووەتەوە و وتیشی "کولتوری بەرخودان دەبێت هەموو رۆژێک و رۆژانە بێت، دەبێت زەحمەتکێشان، بندەستان، گەل و ژنان بە بەرخودانى پێکەوەییە، کولتوری بەرخودانى نێونەتەوەیى بئافرێنن".

ژ.ت