دەبێت یاگز و تۆک ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بن

دوای پەیامی ڕێبەڕی گەڵی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا. دوێنێ چالاکوان ناسر یاگز و فادیلە تۆک لە دواى کۆتایێهان بە چالاکییەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن و رۆژووی مردن  گوتبووی "ئێوە بە ئامانجی خۆتان گەیشتن، من چاوەڕێی ئێوەم، کە کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن."

 چالاکیی فادیلە تۆک ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار لە مەخموور ماوەی ١٢٧ رۆژ بەردەوامبوو. چالاکیی ناسر یاگرز ئەندامی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە شاری هەوڵێر ماوەی ١٨٧ رۆژ بەردەوام بوو. ئەو دوو چالاکوانە دوێنێ لەسەر بانگەوازی ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا.

ئێستاش تۆک و یاگز لە نەخۆشخانەی زانکۆی شاری هەوڵێر چارەسەر وەردەگرن. پزیشکەکان هەموو پشکنینێکیان بۆ کردوون و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانن.

 هەردوو چالاکوان بۆ ماوەیى چەند مانگ لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بوون و بارودۆخی تەندرووستییان باش نەبوو. بە هۆی ئەوەشەوە دەبێت چالاکوانان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەبن.

پزیشکەکان بە فادیلە تۆکیان گوتووە، جەرگی توشی هەوکردن بووە و گواترەکانیشی گەورە بوون.

پزیشکەکان هەر ٢ کاتژمێر جارێک بارودۆخی یاگز و تۆک  کۆنترۆڵ دەکەن.

ر.م