دەسبەسەرکردنی کردنی لاوێکی پاوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لاوێکی کورد بە ناوی “ئیحسان قادری” کوڕی “عەزیز” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە پاوە دەستبەسەر دەکرێت
لاوێکی کورد بە ناوی “ئیحسان قادری” کوڕی “عەزیز” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە پاوە دەستبەسەر دەکرێت
لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردە، هێزە ئەمنیەکان بە بێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن دادگاوە، ماڵی ناو براویان پشکینەوەو و قۆڵبەستیان کردووە کردووە.
ئیحسان قادری خەڵکی گوندی “بانەوەڕێ”ـی سەربەناوچەی باینگانی شاری پاوەیە.
دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد لە چەند مانگی رابردوودا رووی لە زیاد بوون کردووە، دوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەیان شارۆمەندی کوردی قوڵپێچ کردەوەو تاکوو ئێستایش لە بارودۆخی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان هیچ ئاگاداریەک لە بەر دەست نیە